ئابڕوو/abřû: نتـ:[ ئاب( فار)+ ڕوو] ئا‌ڤڕوو _ ئاوڕۆ _ ئاوڕوو، ئەجاو: ورشه‌ی گه‌شه‌ی ده‌موچاو که نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و پاکییه. >< بێ ئابڕوو.
( پپـ) سه‌ربڵندی( شه‌ره‌ف، حه‌یا، نامووس).
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه لەزمانی کوردییدا هه‌ر بەئه‌م واتایه به‌کارهێندراوه و په‌ندی پێشینانه |
ئابڕووبه‌ره/abřûbere: ئانفا:[ ئابڕوو+ به‌ر( بردن)+ ئه]
1 – که‌سێکه ببێته مایه‌ی ڕیسوابوونی یه‌کێکی تر، کاری وه‌ها بکات شه‌ره‌فییه‌کێک یان چه‌ند که‌سێکی تری پێبچێت. چه‌تاوه‌ڕوو.
2 – کار و کرده‌وه‌یه‌ک مرۆ‌ڤ سووک بکات یان مایه‌ی نه‌نگی بێت
:: دایکم ، ئه‌م منداڵه ئابڕووبه‌ره‌یه، له چی ده‌گرێت.
:: کچێ وه‌ره دانیشه هه‌ی ئابڕووبه‌ره.
ئابڕووبڕان/abrûbiřan: کتن:[ ئابڕوو+ بڕان] بێ ڕێزبوونی که‌سێک بێ ئه‌وه‌ی( بکه‌ر)ی کاره‌که دیار ده‌بێت.
ئابڕووبڕاو/abrûbiřaw: ئانفا:[ ئابڕوو+ براو( بڕین)] ڕیسواکراو، ناوزراو، به‌دناوکراو، ئه‌تککراو.
ئابڕووبردن/abrûbirdin: کتپ:
1 – ڕیسواکردن، ناوزڕاندن، به‌دناوکردن، ئه‌تککردن : ئابڕوو بە کەسێکەوە نەهێشتن.
{
قیبله‌كه‌م به‌و زاری هه‌ر وه‌ک غونچه بۆیه پێكه‌نی
دا بڵێن خه‌نده‌ی له گوڵ دێ ئابرووی په‌روین ده‌با
}{ وه‌فایی. ل ، 3}.
2 – ناو و ناوتۆره شوێن خستن، به‌یت بالۆره بۆ هه‌ڵبه‌ستن، به‌په‌ندکردن.
:: له‌خۆڕا ئابڕووی پیاوه‌که‌یان برد
3 – بێبنکردن، بنپژاندن( که‌نیشک به زۆر).
ئابڕووبڵاوبوون/abřûbiľawbûn: كتن:[ ئابڕوو+ بڵاو+ بوون] ئابرووچوون، سووكبوون له لای خه‌ڵک.
{
كارێكی گه‌وره قه‌وماوه
چلۆن ئابڕووم بڵاوه
ئیختیارم ده‌مست كچێ ماوه
}{ مان . ل. 201}.
ئابڕووتکان/abrûtikan: کتپ:[ ئابڕوو+ تکان] ئه‌تک پێکردن، ڕیسوا بردن له ناو کۆمه‌ڵدا، سووک و چرووک کردن.
:: کچێ بێده‌نگ به، ئابڕووت ده‌تکێنم.
ئابڕووتکاندن/abrûtikandin: کتپ:[ ئابڕوو+ تکاندن] ناوپیسکردن، ڕیسواکردن،
:: له خۆڕایی ئابڕوویمانتکان.
ئابڕووتکاو/abrûtikaw: ئانفا:[ ئابڕوو+ تکاو( تکان)] ئابڕووچووگ، ناوزڕاو: که‌سێک ئابڕووی تکابێت، تووشی سووکی و سه‌رشۆری بێت
{
رۆژی ته‌رزه، چه‌نده میینای دڵشکێن و سه‌رشکێن
رۆژی باران شڕه، بێ عیسمه‌ت و ئابڕووتکاو
}{نالـی}.
2 – بێنامووس، پایه‌نزم.
ئابڕووچوو/abrûçû: ئانفا:[ ئابڕوو+ چوو( چوون)] ئابڕووتکاو، بێحه‌یا.
ئابڕووچوون/abrûçûn: کتن:[ ئابڕوو+ چوون] ناوزڕان، سووک بوون، به‌دناوبوون.
ئابڕووخواز/abřuxwaz: نتـ: ئه‌و که‌سه‌ی هه‌میشه ئاگاداری شه‌ره‌ف و ئابڕووی خۆی ده‌کات که سووک و ڕیسوانه‌بێت.
ئابڕوودار/abřûdar: ئانتـ:[ ئابڕوو+ دار] ئابڕوومه‌ند، سه‌نگین، به‌رێز، به‌ناوبانگی باش.
ئابڕووداری/abrûdarî: نچ: به‌ئابڕووی.
ئابڕوودارێتی/abrûdarêtî: نچ: به‌ئابڕووێتی.
ئابڕووڕژان/abřûřijan: کتن: ئابڕووچوون.
ئابڕووڕژاندن/abřûřijandin: کتپ: ئابڕووتکاندن.
ئابڕووڕێژ/abřûřêj: ئان:[ فا][ ئابڕوو+ ڕێژ( ڕژان)] ئابڕووبه‌ره.
{
ئابڕووڕێژه ویساڵی یار و خوێناێژه فیراق
عاله‌می عیشق و مه‌حه‌ببه‌ت هه‌رباێژه، هه‌رباێژ
}{مه‌حوی}.
ئابڕووڕێژیی/abřu řêjyî: نچ:[ فا][ ئابڕوو+ ڕێژ( ڕژان)+ یی] حه‌یاچوون، ئاباوونه‌مان.
ئابڕووكڕینه‌وه/abřûkiřînewe : كتپ:[ ئابڕوو+ كڕین+ ئه‌وه] به كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك یا حه‌یا چوونی كه‌سێك گرتن
:: میوانمان زۆر و پێخه‌فمان كه‌م بوو، كاك ره‌سو ڵی هاوسێمان پێخه‌فی بۆ هێناین و له‌كن میوانه‌كان ئابڕووی كڕینه‌وه.
ئابڕوولەڕووهه‌ڵگیران/abřû leřǔheľgîran: كتپ:[ ئابڕوو+ له‌ڕووهه‌ڵگیران] بێ شه‌رمبوون، حه‌یا لهاوونه‌مان.
ئابڕوومه‌ند/abrûmend: ئانتـ:[ ئابڕوو+ مه‌ند] به‌ئابڕوودار.
ئابڕوومه‌ندیی/abrûmendî: نچ: ڕوو سپێتی، ئابڕوودارێتی.
.
.
.
.