ئاجۆر/acor: ن:[ ئەند] ئاجوور، کهرپووچ، قافک، لیڤین : خشتێک کە لە لم یان خۆڵ دروستکرابێت و لە کورە سوورهوهکراو کرابێت.
تێبینی |
1 – گۆڕانکاری نێوان دهنگی( ۆ ) و( وو) لهنێوان دیالێکتهکاتی زمانی کوردییدا زۆرههن، ئهمهش یهک له ئهو نموونانهیه. |
2 – خشتی ئاجۆر لە گڵەسوور( خاکی ڕۆس) دروست دەکرێت. پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاو و دەبێت بە قوڕی خشت و دواتر لە قاڵبی دەدەن کە یێشی دەگوترێت خشت پێژی یان خشت بڕین، پاشان دەخرێتە کوورە و سووردەکرێتەوە. |
ئاجۆرپەز/acorpez: نتـ:[ ئەند] کەسێک کە کاری خشت سوورکردنەوە بێت و بیکات بە ئاجۆر.
ئاجۆرپەزی/acorpezî: نچ:[ ئەند]
1 – ئەوەی پێوەندی بە ئاجۆرپەز ێێەوە هەبێت.
2 – کوورەی سوورکردنەوەی ئاجۆر.
ئاجۆرپێژ/acorpêj: نتـ:[ ئەند] خشتبڕ بۆ ئاجۆر.
ئاجۆرپێژی/acorpêjî: نچ:[ ئەند] کاری خشت پێژان بۆ ئاجۆر.
ئاجۆرچن/acorçin: نفا:[ ئەند][ ئاجۆر+ چن( چنین)]
1 – کەسێک کە دیوار بە ئاجۆرهەڵدەستێنێت و دروستی دەکات.
2 – کەسێک کە خشتی ئاجۆر لە ناو کوورەدا بە شێوەی تایبەت دەچنێت بۆ سوورەوەکردن.
ئاجۆرفەرش/acorferiş: نتـ:[ ئاجۆر+ فەرش] جێگایێک کە بە ئاجۆر داپۆشرابێت، وەک
:: شەقامی بە ئاجۆر ڕووکێش کراو.
ئاجۆرکار/acorkar: نتـ:[ ئاجۆر+ کار] کەسێک کە بە ئاجۆر بەننایی دەکات.
ئاجۆرکاری/acorkarî: نچ:
بینایێک کە بە ئاجۆر دروستکراوە.
:: دیواری ئاجۆرکاری
کاری بەننایێک کە بە ئاجۆر دیوار دروست دەکات، بەننایی بە ئاجۆر.
ئاجۆری/acorî: ئان: لە ئاجۆر دروستکراو.
ئاجۆری/acorî: ن:[ ڕەنگ] ڕەنگی خشت یان هیرباری سوورەوەکراو.
هەندێک لە جۆرەکانی خشتی ئاجۆر |
ئاجۆری ئەسفەنجی/acorî esfencî: نتـ: ئاجۆری کونکون و سووک: ئاجۆری کفەڵ.
ئاجۆری پاشکار/acorî paşkar: نتـ: ئاجۆرێ لای ژوورەو( ڕووی ناوەوە)لە دیوار دا.
ئاجۆری پێشکار/corî pêşkar: نتـ: ئاجورێ لای دەرەوە ( ڕووی دەرەوە)لە دیواردا.
ئاجۆری خەتایی/acorî xetayî: نتـ: ئاجورێ تەواو 20 بە 20 سانتیمەتر بۆ ئاجۆر فەرشی خیابان لە دێریندا.
ئاجۆری فشاری/acorî fişarî: نتـ: ئاجۆری نە زۆر باش بۆ دانانی سفتکارت.
ئاجۆری کاشی/acorî kaşî: نتـ: ئاجۆرێک کە یەک ڕووی کاشی بێت.
ئاجۆری نەسووج/acorî nesûc: نتـ: ئاجۆری کە لە خاکی نەسووج چێ بوو بێت.
ئاجۆری نوما/acorî numa: نتـ: ئاجۆرێکی لووسی جوان یان نەخشەدار بۆ داپۆشینی نومای بینا کە 3 یان 5 سم بارستای هەیە و بەئەندازەی نیوە ئاجۆر یا کەمتر پانایی هەیە و بە درێژایەتی ئاجۆری ئاساییە.
.
.
.
.