ئاخاوتن/axawtin: کتن: ئاخافتن : axiftin، پەیڤین : peyivîn، دووان : duwan، قسەکردن : qise kirdin، شتەخلین : ştexilîn : دەمەتقێیەکە لە نێوان قسەکەر و گوێگر لە مەڕ مژارێك. [ ئینگـ : Conversation].

1 – قسەکەر : ئەو کەسەیە کە پەیامەکە بە مەبەستێك و لە بارودۆخ و کات و سووێنێكدا بەڕەچاوکردنی یاسا ڕیزمانی و واتاییەکانی دەنێرێت، کە بە زۆری لەسەر بنەمای گریمانە بنیات دەندرێت ..

2 – گوێگر : ئەو کەسەیە کە پەیامەکە وەردەگرێت، لە مێشکیدا شێیاندەکاتەوە، کاتێکیش سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر ئاگای لە بارودۆخەکە بێت و لە مەبەستی قسەکەر بگات.

3 – بابەت : ئەو بیرەیە کە ( نێرەر) دروستی دەکات، پاشان وەری دەگێرێتە سەر هێمایەکی گونجاو، تا بەرامبەرەکەی تێیبگات.

4 – دەوروبەر : هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە کاریگەریان لەسەر ئاخاوتن هەیە. قسەکەر کاتێ قسەیەک دەکات، ئەو قسەکردنە بە دەوروبەر و بارودۆخێکی تایبەت بەستراوەتەوە و کاریگەریان لەسە واتای پراگماتیکیدا هەیە.

:: پێکهاتی ئاخاوتن، ڕۆنانی ئاخاوتن. [ ئینگـ : Syntactic Structures].

:: شێوازی ئاخاوتن.

:: دەرگای ئاخاوتن :  کاتێک کێشەیەک لە نێوان دوو کەسدا، دوو خێزاندا، دوو گروپدا دروست دەبێت، دەرگای ئاخاوتن لە یەکتر دادەخەن. هەر یەکەیان هەول دەدات زۆر دەرببڕێت، بەڵام کەم گوێ بگرێت. { کامەران چڕوستانی}.

:: زمانی ئاخاوتن.

:: هونەری ئاخاوتن.

:: منداڵ و گرفتەکانی ئاخاوتن{ به‌ناز هیوا}

:: دەستەواژەکانی ئاخاوتن.

.

.

____________________________________

ئاخاوتن/axawtin: کتن: [ ڕێز]

.

بەشەکانی ئاخاوتن/axawtin: کتن: [ ڕێز]

1 –  ناو

2 –  جێناو

3 –  ئاوەڵناو

4 –  کار، کردار،

5 –  ئاوەڵکار، ئاوەڵکردار،

6 –  پێشبەند

7 –  ژمارە

8 –  ئامرازی سەرسووڕمان بانگکردن

9 –  پارتیکڵ

10 –  ئامرازی پەیوەندی

.

.

.

.

{ واتاسازی، ع. م. دزەیی، ل، ٢١}