ئارژنگ/arjing: ن:[ ڕوو] ئارزه‌نگ، داری به‌ڵاڵووك

: دارێکی سوور پێسته‌ له‌ ئوستانی کرماشان و ئیلام زۆره‌، به‌ره‌که‌ی جۆره‌ باده‌مێکی تاڵه‌.

{ تێبـ : بۆ به‌هێزکردنی مووی سه‌ر به‌کارده‌هێندرێت}.

.

ڕۆنی ئارزنگ : هه‌ر شه‌وێ یان پاش خۆ شووشتن که‌وچکێک چای رووده‌کرێته‌ سه‌ر و سه‌ری پێ چه‌ور ده‌کرێت.

ئه‌گه‌ر ڕۆنی ئارزه‌نگ تێکه‌ڵ به‌شیری گیای( تۆسی) بکرێت و به‌فتیله‌ بکرێته‌ کونه‌گوێ وه‌ تا ( 5) شه‌وچڵک و کێمی ناو گوێ هه‌موو ده‌ردات، هه‌روه‌ها چرێشێکی لێده‌رده‌هێندرێت به‌ ناوی هه‌نگووژه‌. قه‌ده‌که‌ی گۆچانی لێدروست ده‌که‌ن.[ ‌bot: Amygdalus Kotschyi Boiss]

.

.

.