ئاسان/asan: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین}}[ پهـ: ئاسان]هاسان، هێسان، سان.
: سووک، بێ ئه‌رک، بێ گیروگرفت : بریتی یه لەکارێک که ئه‌نجام دانی زۆر سه‌خت نه‌بێت.
:: جا ئه‌مه چییه هه‌رلێیی ئاسانتر نییه، ئاوکێشه‌که‌ی( جه‌بر) ئه‌وه‌نده ئاسان بوو، خێرا هه‌ڵیان هێنا، شۆرش بۆ ئازادی هێنده ئاسان نییه.
ئاسان به‌کارهێنان/asan bekarhênan: کتپ: خۆش به‌کارهێنان.
ئاسان بوون/asanbûn: کتن: سانایی بوون، سازان، شیان، گه‌نگازبوون، لوان، گونجان، هه‌داربوون.
: له ناوچوونی گرانی و دژواری کارێک، به‌جۆرێک پێک هاتن وجێ به‌جێبوون.
:: له‌وه‌تی په‌نسیلین په‌یدابووه چاره‌ی فه‌ره‌نگیش ئاسان بووه.
ئاسان بژێو/asanbijêw: ئانفا:[ ئاسان+ بژێو] خاوەن ژیانی ساکارو سادە.
ئاسانتر/asantir: ئانتـ:[ ئاسان+ تر] باری دووه‌می به‌راووردکرنه له بۆ شتێک یان کارێک.
:: فێربوونی ئۆتۆمۆبیل ئاسانتره له ماتۆر.
ئاسانترکردن/asantirkirdin: کتپ:[ ئاسان+ تر+ کردن] سووک ترکردن، روون ترکردن.
:: لێهاتووی ماموه‌ستایه وانه‌کان بۆ قوتابیان ئاسان تر بکاته‌وه.
ئاسانترین/asantirîn: ئانتـ:[ ئاسان+ تر+ ین] باری سێهه‌مه بۆ به‌راووردکردن له بۆشتێک یان کارێک.
:: ئاسانترین وه‌ڵام وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه ؟.
ئاسان سه‌رخۆش بوون/asan serxoşbûn: کتن: ئه‌وکه‌سه‌ی به‌مه‌ی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌رخۆشبێت.
ئاسانکار/asankar: ئانفا: ساناکار.
ئاسانکاری/asankarî: نچ: ساناکاری.
ئاسانکردن/asankirdin: کتپ:[ ئاسان+ کردن]
1 . سووککردن، ساناکردن، هه‌دارکردن.[ ئینگـ : facilitation]
:: فه‌رهه نگ وه‌رگێڕان ئاسان ده‌کات.
2 . رێکخستنی شت له‌جێی خۆیدانان بۆ ئاسان دۆزینه‌وه‌ی.
3 . ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه، دامرکانه وه، هێدی کردنه‌وه.
ئاسانی/asanî: نچ:[ پهـ : ئاسانیهـ][ ئاسان+ یی] سانایی، هاسانیی، سووکی، هه‌داری، بێ گیروگرفتی کاروبار، چڵۆنایه‌تی کار، گوفته‌یه‌ک باس و بابه‌تێک که مرۆ‌ڤ بتوانێت به‌بێ خۆماندووکردن بیکات یان لێی تێ بگات.
(به)ئاسانی/(be) asanî: ئاکتـ: به سانایی، به‌سووکی، به‌کاوه‌خۆ، به‌بێ گیروگرفت.
:: به ئاسانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه. ئۆتۆمۆبیله‌که‌مان به‌ئاسانی له‌چاڵه‌که هێنایه‌ده‌ر.
.
.
.
.