ئاوار¹/awar: ن:

1 – ئامار( احصاء).

2 – خانووی ته‌پیو، گردوخاک(غوبار)

:: فیسار که‌س بووه‌ به‌ژێر ئاواره‌وه‌.

3 – [ خوار] باسووق، ئارده‌پێچ، باستێک : جۆره‌ حه‌لوایه‌کی تونده‌، له‌ ئارد و دۆشاوی ترێ دروست ده‌کرێت و وشکده‌کرێته‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌ هه‌ڵده‌گیرێت بۆ خواردنی زمستانان.

4 – [ کان] گه‌وهه‌ر: به‌ردێکی به‌نرخه‌.

.

.

________________

ئاوار²/awar: ن:[ کۆن] ئابدار : چایچی ناو دیوه‌خان و کۆشک وسه‌را.

ئاوارخانه‌/awarxane:+ .

ئاواری/awarî: نچ : شتومه‌ک و که‌ره‌سته‌ی چای و قاوه‌ که‌ به‌ بار ده‌گوێزرایه‌وه‌ له ‌شوێنێکه‌ بۆ شوێنێکی تر.

.

.

________________

ئاوار³/awar: ن:[ كباک] جودا.

ئاوارتن/awartin: کتنـ:[ کباک، زا][ ئاوار+ تن/diawêre،biawêre] ده‌رجیاکردنه‌وه‌، جوێ کردنه‌وه‌، خستنه‌ئه‌ولاوه‌، لێکجوداکردنه‌وه‌، لابردن.

 تێبینی 
 ئه‌گه‌رچی خۆی له‌ دیالێکتی ناوه‌ندی زمانی کوردییدا له‌بیرچووته‌وه‌، به‌ڵام له‌ شێوه‌ی (هه‌ڵاوارتن) و (هه‌ڵاوردن) دا ده‌بیبندرێت، لام وایه‌ ( ئاواره‌)ی هه‌ر به‌بنچینه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م چاووگه‌، که‌ به‌ڕایی من چاووگێکی ڕه‌سه‌نی زمانی کوردییه‌ و شایانی ئه‌وه‌یه‌ زیندووبکرێته‌وه‌: بواردن، هه‌ڵبواردن، rewŝa awart.

هه‌ڵ ئاوارتن(دن)/ heľ awartin din: کتن:[ هه‌ڵ + ئاوارتن ] لێک جیاکردنه‌وه‌ی دوو یا چه‌ند شت.

 تێبینی 
  ئه‌م چاوگه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ به‌شکردنی مه‌ڕ و بزن و که‌هی دوو شه‌ریکان بێت و بیانه‌وێت جوداببنه‌وه‌، یان بۆ جیاکردنه‌وه‌ی( به‌رخ) و( کار)ی ساوالکه‌ دایکیان به‌کاردێت.

ئاوارته‌/awarte: ئانفـ:[ كباک، زا][ ئاوارت + ـه‌] جیاکراوه‌وه‌، به‌جێ هێڵراو، لادراو ، شتی ده‌ربڕاو[ ئینگـ : exceptiona].

ئاواره‌/aware: ئان، نفا:[ ئاوار+ ه‌] باشیل، ئاوه‌کی، باوه‌ژۆ، هه‌ڵوه‌دا، تار- ته‌را- ته‌ره‌، سه‌رگه‌ردان، ده‌ربه‌ده‌ر، بێماڵ وحاڵ، ڕه‌هه‌ ند، هه‌رزه‌گه‌ر، سڕگوم، هه‌ڵه‌ته‌، ئه‌وداڵ، ڕیتاڵ، ڕاتووڵ، لێقه‌وماو، وێڵ، ‌ڕقه‌ڕێ، هێوه‌له‌ک، گومڕا : که‌سێک له‌ نیشتمان یان زێدی خۆی دوورکه‌وتبێته‌وه‌.

{

ئاواره‌ی خاکی وه‌ته‌ن و سه‌یر و سه‌فاخۆم 

پاماڵی غه‌می میحنه‌ت و سه‌د جه‌ور و جه‌فا خۆم

}{عارف}.

ئاواره‌بوون/awarebûn: كتن:[ ئاواره‌+ بوون] سه‌رگه‌ردان، تاربوون، بازرره‌بوون، هه‌ڵوه‌دا بوون، که‌وتنه‌ هه‌نده‌ران، په‌ڕاگه‌نده‌بوون. له‌ماڵ وحاڵ ونیشتمان دوور که‌وتنه‌وه‌.

ئاواره‌کردن/awarekirdin: کتپ:  تاڕاندن، ته‌ره‌ ڕه‌هه‌ند کردن، کردن، هه‌ڵوه‌داکردن. ده‌ربه‌ده‌رکردن، دوورخستنه‌وه‌ له‌ ووڵات و ماڵ وحاڵ.

{

شێخ عه‌لـی خۆ تۆ منت ئاوا‌ره‌ کرد و ده‌ربه‌ده‌ر

چاکه‌ هه‌جوێکت بکه‌م ئه‌مما موفید و موخته‌سه‌ر

}{ ڕه‌زا}.

ئاواره‌کراو/awarekiraw: ئان: ترافیاگ، ڕه‌تێندراو، ده‌رکراو.

ئاوه‌ره‌گا/awarega: نتـ:[ ئاواره‌+ گا: شوێن] ئۆردووگای په‌نابه‌ران، شاروه ‌ده‌رگا، شوێنی ڕه‌هه‌نده‌،  

ئاواره‌یی/awareyî: نچ: ده‌ربه‌ده‌ری، هه‌ڵوه‌دایی، هه‌رزه‌گه‌ری، سه‌رگه‌ردانی، بێ خانوو مانیی، حاله‌تی دوورکه‌وتنه‌وه‌ له ‌ماڵوحاڵ و نیشتیمان: دوورووڵاتی.

::  ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئاواره‌یی نه‌بێت، ئاوا‌ریی چۆنه‌!!.

.

.

.

.