ئاوخۆر/awxor: نفا:[ ئاو+ خۆر (خواردن)]

1- ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تینویه‌تی بێت.

2-[ جێۆ]  لادنی توانایی زه‌وی بۆ مژینی ئاو.

3- ئه‌و به‌شه‌ی له‌ سمێڵ که‌ که‌وتۆته‌ سه‌ر لێوی خواره‌وه‌.

4- ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پاپۆر که‌ ده‌چێته‌ ناو ئاوه‌وه‌.

.

ئاوخۆره‌/awxore: ن:[ ئاو+ خۆر+ ه‌]

1- ره‌گی سه‌ره‌کی دار که ‌زۆر ئاو هه‌ڵده‌مژێت.

2- ناوه‌رۆکی لقی دار که ‌ته‌ڕایی ڕا ده‌گوێزێت.

3-  ئاوخۆری.

.

ئاوخۆری/awxorî: نچ:[ ئاو+خوار(خواردن+ه‌وه‌)+ی]

1- جام، ئاوخۆره‌، په‌رداخ، باده‌، کاسه‌، لییوان، ئووهه‌رتی.

2- شه‌ربه‌، جه‌ڕاه‌، گۆزه‌له‌، کووپه‌ی ئاو.

3- سه‌رچاوه‌ی کانیاو.

.

ئاوخواردنه‌وه‌/awxwardinewe: کتن، کتپ:[ ئاو + خواردن+ه‌وه ‌: ‌ڤه‌خوارن]

1- خواردنه‌وه‌ ی ئاو بۆ شکاندنی تینوایه‌تی، قوم لێدان( ئاو)، ئاوقووتدان، ئاو نۆشین، ئاوهه‌ڵقوڕاندن، ئا‌ڤ ‌ڤه‌خوارن.

2-[ ئد] (به‌کاری ئاسان بێ ئه‌رک) ده‌گووترێت

:: جا ئه‌وه‌ چییه‌ هه‌ر ئاو خواردنه‌وه‌یه‌که‌.

::  چ پیاوبکوژێت، چ ئاو بخواته‌وه‌.

.

.

.