ئاژاوه‌/ajawe: ن: ئاژاولە _ ئاژاولێ( هـ).{ سەرئەنجام، ل، 453}. 

 سەرنج
 ئاژاولەی شێوەزاری هەورامی، لە ئاژاوەی کرمانجی ناوەند کۆنتر و ڕاستترە، لێ لەبەرگرانی گۆکردنی( ل) ـەکەی سوواوە و کراوە بە ئاژاوە

1 – هه‌راوهوریا، هه‌راوزه‌نا

: بەگژیه‌کداچوونی منداڵان له‌ماڵێکدا.

2 – شه‌روشۆر، کێشه‌کێش، کارِتێ به‌ربوونی خه‌ڵک یا به‌گژداچوون.

3 – نائارامی، ناکۆکی، شێواویی، پشێونه‌ :  شلۆقی له‌ ووڵاتێک، بازارێک، ماڵێک… یان لەگەڵ ‌که‌سێک.

 سەرنج
 ئاژاوه ‌له ‌چاوگی( ئاشۆپته‌نی په‌هله‌وی) و ( شێوانی كوردی)كه‌وتووه‌، هاوڕیشه‌یه‌ ده‌گه‌ل( ئاشێو، ئاشۆ) له ‌بن زاراوه‌ی ئه‌رده‌لانیدا، هه‌روه‌ها من پێموایه‌ به‌ لەبه‌رچاوگرنتی هاوتاكانی ئاژاوه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ دوو به‌شی[ ئاژاو+ ئه‌( پاشگر)] پێكهاتووه‌.}{ نانه‌وازاده‌}.

ئاژاوه‌تێخستن/ajawetêxstin: کتپ:[ ئاژاوه‌+ تێ + خستن] سازکردنی هه‌راو هوریا و به‌ربه‌شێوی به‌جێگایه‌ک.

:: ئه‌م گه‌ره‌که‌ چه‌ند ئارام و خۆش بوو، ئه‌م سه‌رسه‌ریانه‌ ئاژاوه‌یان تێ خستووه‌. 

ئاژاوه‌چی/ajaweçî: نفا:[ ئاژاوه‌+ چی] ئاژاوه‌گێر، ئاشووبگێر، سه‌ربه‌گێچه‌ڵ، سه‌ربه‌گۆبه‌ند، سه‌ره‌سۆده‌، شه‌ڕهه‌ڵخڕێن، شه‌ڕهه‌ڵایسێن، مایه‌فیتنه‌.

ئاژاوه‌خستنەوە/‌ajawexistnew: کتپ:[ ئاژاوه‌+ خستن+ ه‌وه‌] ئاژاوه‌گێران.  

ئاژاوه‌دار/ajawedar: ئانتـ:[ ئاژاوه‌ + دار] سه‌ربه‌گێچه‌ڵ، سه‌به‌گۆبه‌ند.

ئاژاوه‌گێر/ajawegêr: نتـ:[ ئاژاوه‌+ گێر( گێران )] ئاژاوه‌چی.

ئاژاوه‌گێران/ajawegêran: کتپ:[ ئاژاوه‌+ گێران] بنه‌کاری، ئاژاوه‌خستنه‌وه‌، ئاشووب گێران، شه‌رهه‌ڵگیرساندن.

ئاژاوه‌گێری/ajawegêrî: نچ:[ ڕامیا][ ئاژاوه‌گێر+ ئی] ئانارشیزم : ڕێبازێکی ڕامیارییه‌ که‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.[ ئینگـ: Anarchism].  

ئاژاوه‌نانه‌وه‌/ajawenanewe: کتپ:[ ئاژاوه‌+ نان+ ه‌وه‌] وروژان : په‌شێوی نانه‌وه‌، که‌تن گێران .

:: به‌سه‌ که‌م ئاژاوه‌ بنه‌ره‌وه‌( کهـ).

ئاژاوه‌نه‌ر/agawener: ئانتـ:[ کباش،  کهـ][ ئاژاوه‌+ نه‌ر( نان)]

:: مه‌ردمه‌گه‌ ئاژاوه‌نه‌رن.

ئاژاوه‌یی/ajaweyî: نچ:[ ئاژاوه‌+ یی] نائارامی، ناره‌حه‌تی، نیگه‌رانی، په‌شۆکی، پشێونه‌یی.

.

.

______________

ئاژاوله‌/ajawle: ن:[ هـ] ئاژاوە( کناو).

ئاژاوله‌ ئەوەنیای/ajawle eweniyay: کتپ:[ هـ] ئاژاوەنانەوە. 

ئاژاوله‌چی/ajawleçî: نچ:[ هـ] ئاژاوەچی، ئاژاوەگێڕ. 

ئاژاوله‌کەر/ajawle ker: نفا:[ هـ] ئاژاوەکەر _ ئاژاوەگێڕ. 

ئاژاوله‌ کەرڎەی/ajawle kerđey: کتپ:[ هـ] ئاژاوەکردن. 

ئاژاوله‌ نیایۆ/ajawle niyayo: کتپ:[ هـ] ئاژاوە نانەوە. 

ئاژاوله‌ هۆرگڕنای/ajawle horgiřnay: کتپ:[ هـ] ئاژاوە هەڵگیرسان. 

ئاژاوله‌ هۆرگسینای/ajawle horgisînay: کتپ:[ هـ] ئاژاوە هەڵگیرساندن. 

ئاژاولێ/ajawlê: ن:[ هـ] ئاژاوە. 

ئاژاولێنە/ajawlêne: ئاکتـ:[ هـ] لە ئاژاوەدا.{ وشەنامە، ل، 32}

.

.

.