ئه‌تک/etik: ن:[ع : هتک : دادڕین] سووکایه‌تی، شووره‌یی، ڕیسوایی، په‌نگ، لیپ، که‌ڵه‌ک.
ئه‌تک پێ کران/etik pê kiran: کتپ:[ ئه‌تک+ پێ+ کران( کردن)] به‌هاندانی خه‌ڵک و ه‌سه‌رهه‌ڵه‌په‌ڕاین و کارێکی وا کردن که به خۆدا شکانه‌وه‌و شه‌رم وشووره‌یی به دوڕووه بێت.
:: ئه‌تکیان پێ کراوه هه‌ر باس ناکرێت.
ئه‌تک پێکردن/etik pê kirdin: کتپ:[ ئه‌تک+ پێ+ کردن] هاندانی که‌سێک بۆ کردنی کار وکرده‌وه‌ێیکی ئه‌و تۆ، که له ئه‌نجامدا تووشی شه‌رمه‌زاریی بێت و به خۆیدا بشکێته‌وه.
:: ئه‌و ئه‌تکه چ بوو پێیان کرد؟.
:: ئه‌تکێکی وه‌هایان پێ‌کرد تا دنیادنیابێت له‌بیری نه‌چێت.
{
پێی ئه‌کا ئه‌تک و سیاسه‌ت، هه‌ر که‌سێ خۆی حه‌ز بکا
قاتڵێ ڕۆحی( حه‌مه) وجه‌للادی( وه‌سمان)هاته‌وه
}{ره‌زا}.
ئه‌تک کردن/etik kirdin: کتپ:[ ئه‌تک+ کردن] ئابڕووبردن، سووکایه‌تی به‌سه‌رهێنان، ڕیسوایی کردنی یه‌کێک به هۆی ئیشێکی مادی. هێنده ناپیاوه هه‌ر ده‌بێت سمێڵی بتاشن و ئه‌تکی که‌ن.
.
.
.
.