ئه‌سپه‌ره ¹‌ /espere: ن:[ رۆژک، سنـ] پیک: پارچه‌ دارێکه‌، 20 سانتیمه‌تر درێژده‌بێت و پێنج سانتیمه‌تر ئه‌ستوورده‌بێت، پاش لێک و لووسکردن و تاشینی ‌ڕوویه‌کی پان و ڕاست ولایه‌که‌ی تری له‌ناوه‌ڕاستدا ئه‌ستووره‌، وورده‌وورده‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا ته‌نک ده‌بێته‌وه‌، کونێکی خری تێده‌کرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌بێل و پێمه‌ڕه‌، له‌وه‌ختی ئیشا قاچی ده‌خرێته‌ سه‌ر تا پێمه‌ڕه‌که‌ هاسانتر و خێراتر له‌زه‌وی بچێته‌خوار و ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به‌هێزی ده‌ست نه‌بێت. 

.

.

______________

ئه‌سپه‌ره  ²‌/espere: ن:[ ڕوو]

1 – زه‌رتک، گێنوو، ئه‌سپه‌ره‌ک، گه‌سکه‌ : گیایه‌که‌ ڕه‌نگی زه‌ردی لێ ده‌رده‌هێندرێت.   

2 – زه‌رده‌چه‌وه‌( به‌هاراته‌و ده‌رمانیشه‌) وه‌ک مه‌رهه‌م به‌کاردێت. 

.

.

__________________

ئه‌سپه‌ره  ³‌/espere: ن:[ ئەند] پارچه‌ دارێکه‌ ده‌خرێته‌ به‌ینی میچ و کۆڵه‌که‌ی خانوو، تا ئه‌وشوێنه‌ی میچی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر تۆزی پانتر بێت و قورسایی میچه‌که‌ دابه‌ش ببێت. 

   تێبینی 
    وا دیاره‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م وشه‌یه‌( ئه‌سپاره‌) بێت و له‌( ئه‌سپاردن) داتاشرابێت و[ ژابا :( ئه‌سپاره‌بووین) ئاوه‌ها لێکیده‌داته‌وه‌، پاڵ دانه‌وه‌ بەسه‌ر که‌سێکدا یان کۆمه‌گ و پشتیوانی کردنی یه‌کێک. هه‌ڵپه‌ساردنی شتێک به‌شتێکی تره‌وه‌. هێزو زۆر خستنه‌سه‌ر شتێک.{ زه‌بیحی}

.

.  

.

.