ئیسپیناخ/îspînax: ن: [ ڕوو] [ رۆژک، مکـ] ئاسپه‌ناج، ئێسپێناخ، ئێسپێناج، سپێناج، سپێناخ، ئه‌سپێناخ

: گیایه‌کی به‌هاری یه‌ک ساڵه‌ی ده‌شته‌کییه‌، گه‌ڵاکانی پانه‌ و سه‌لکه‌‌‌ کانی سست و نازکه ‌گوڵ ده‌گرێت و به‌ره‌که‌ی ده‌گرنه‌وه‌ بۆ تۆوو، سه‌وز ڕه‌نگه‌ بۆ خواردن به‌ کاردێت، ئه‌م ڕووه‌که‌ گه‌ڵێک ده‌وله‌مه‌نده‌ له‌ ئاسن، مه‌نگه‌نیزیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆر، وه‌ ‌ڤیتامینه‌کانی A،B،C.. بۆ زیادبوونی خڕۆکه‌ی سووری خوێن باشه‌، هه‌روه‌ها بۆ تیمارکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ باشه‌، وه‌ بۆ گه‌ڵێک شتی تریش.

: له‌ کوردستاندا ئه‌م گیایه‌ به‌ گه‌لێک جۆر ده‌خورێت، ده‌گه‌ڵ هێلکه‌ ده‌ڕۆندا سووری ده‌که‌نه‌وه‌، زه‌ردی ده‌که‌ن و ماستی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، ده‌گه‌ل گۆشت خۆرشتی لێدروست ده‌کرێت.

[ ئینگـ  : Bot : Spinacia Oleraceae L.].

.

.

.

.

.