ئیلهام/îlham: ن:[ع : الهام] سرووش : کارێکی چاک یان مه‌به‌ستێک خستنه دڵـی که‌سێکه‌وه، فێرکردن به ( هۆ) یه‌کی که به‌رچاو نابیندرێت.
:: نازانم ئیلهام بوو، چی بوو، دوو خووله‌کی نه‌کێشا ئه‌و کێشه گرانه‌ی حه‌ل کرد.
.
ئیلهام بۆ هاتن/îlham bo hatin: کتن:[ع : الهام + کو : بۆهاتن] کارێک یان مه‌به‌ستێک که‌وتنی دڵی که‌سێکه‌وه.
.
ئیلهام وه‌رگرتن/îlham wergirtin: کتپ:[ ع : الهام+ کو : وه‌رگرتن] به ته‌ئسیری که‌سێک یان شتێک کارێککردن. کردنی که‌سێک یان شتێک به‌سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه و مه‌به‌ست لێ ئه‌ستاندن.
:: ناڵی له حه‌بیبه‌ی مالیاوا ئیلهامی وه‌رده‌گرت.
:: خانی بۆ (مهم و زین) ه‌که‌ی لهبهیتی (مهمی ئالان) ئیلهامی وه‌رگرتووه.
.
.
.
.