هه‌لبژاردنی نێوی ئه‌ناهیتا بۆ ئه‌م فه‌رهه‌نگه، ده‌گه‌ڕێتوه بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێچکه و به‌ها و بنه‌ما. یه‌کێک له‌وانه که به ناسکترین و بهبهرتهرین هێمایهکانی ده‌ئێنه‌ی مه‌زدایی و سه‌رده‌می ژیاری ماد دێته هه‌ژماردن، که ئه‌و کات کورد سه‌روه‌ر و پێشڕه‌و بووه له زێدی خۆی له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا. له ئاڤێستادا ناوی ئه‌م خوداوه‌نده له هاتی 65ی نه‌سکی يهزنا- يهسنادا، به‌م شێوه‌يه ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و ده‌ڵێت: که ئاوی ئه‌ردی سووری ئه‌ناهیتا ده‌پارێزێت.
[1] mntihAna,mnrUs,mIuudvra,mvpa,iazaY
گۆکردنی به زمانی کوردی
Yazai apvm arvdvim suram anahitam
واتاکه‌ی به زمانی ئینگلیزی :
I will praise the water Ardvi Sura Anahita
دياريترين شێوه که ئهناهيتای پێبناسرێت، نوێنه‌رایه‌تی خوداوه‌ندێتی ئاو و ده‌ریای پێ سپێردراوه، هه‌روه‌سا خوداوه‌ندی به‌به‌ره( زاوزێ)، خوداوه‌ندی جه‌نگه و هێمای هه‌ساره‌ی( ڤێنوس/ زوهره) يه، داڵده‌ی ژنانه، نموونه‌ی( تاکی پاکیز)ـه، که هه‌میشه به بوخچهنهکراوی خۆی ده‌نوێنێت. له‌لای گه‌لانی دێرینه‌وه ئه‌م خوداوه‌نده خۆشه‌ویست بووه. به تایبه‌ت له نێو ئایینه ڕۆژئاواییه‌کانی مێتزۆپۆتامیادا وه‌ک له شارستانیه‌تی سوریا – له‌سه‌رده‌می فینیقییه‌کاندا به خوداوه‌ندی ( انث) ناسراوه، وه پاشتر ئه‌م هێمایه به‌کارهێندراوه وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی ( انثی) له زمانی عهرهبێدا بۆ مێیینه به‌کارده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگ و زمانی عه‌ره‌بیدا بووه به( نهد)، به‌واتای سینگی ژن دێت، که هێمایه بۆ ئه‌ناهیتا، ده‌قی په‌یڤه‌که مێژووه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌زاندرێت ده‌گه ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌کان به‌ڕێنووسی بزماری به ئینانا گۆکراوه، له‌زمانی ئه‌که‌دی بووه به ئینی نی.
به‌درێژای ته‌مه‌نی ژیاری مێتزۆپۆتامیا به گه‌لێک دیارده چوێندراوه وه‌ک ته‌وژم و نه‌رمی و ته‌ڕێتی ئا‌ڤ و ته‌نانه‌ت به‌ئاوی نێو منداڵدانيشيان چووێندراوه. که به ئاوێکی پیرۆز و گرنگ دێته هه‌ژماردن. له زێدی ئێمه‌دا دايک یا دایکسالاری که شێوه‌یه‌ک بووه له شێوه‌کانی خوداپه‌رستی، شوێنه‌واره زیندووه به جێماوه‌که‌ی له‌گوندی( چه‌رمۆ) یه له ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری که‌رکووک، گه‌وره‌ترين به‌ڵگه‌ی په‌رستنی( خوداوه‌ندی دايک[2])ـن له‌سه‌ر خاکی کوردستانی دێرين. نیشتمان يان خاک به دایک ده‌خه‌مڵێندرێت، گوزارشته بۆ ئه‌ناهیتا و به‌هاکانی.
وشه و فه‌رهه‌نگ له زۆر ڕووه‌وه له درۆپه( دڵۆپه) ئاو و ڕێڕه‌وی ڕووبار ده‌کات. زمان و کولتووری کوردی له زۆر ڕووه‌وه هاوشێوه‌ی ئاوه، هه‌ڵگری سيمای تايبهتين، وه‌ک خۆگونجاندن و خۆنوێکردنه‌وه. ئه‌و تاو و تهڕييهتهیی که له زمانی کوردييدا هه‌يه، نه‌مری و به‌رده‌وامی به زمانی کوردی به‌خشیوه.
Karl F. Geldner, Avesta, the Sacred Books of the Parsis, Stuttgart, 1896. Yasna – 65- 1 [1]
بێهزادی خۆشحاڵي _ فيلۆلۆجياي زواني کوردی و مێژووی کوردستان. ل. 46 و : مستەفا غەفوور : هەولێر 2008. [2]