بەزم/bezim: ن:[ پهـ : بەزم]
1 – شادی و بزم.
:: چۆن بەزمێکمان پێ دەکات.
{
ڕووم کردە بەزمی خاسی برازا ئەزیزەکەم
ئەمشەو بە سەد تەواروع و ئیخلاس و سەرکزی
}{ رەزا}.
3 – (مجـ) بۆ دەربڕینی تووڕەیی و نارەزایی بەکاردێت
:: ئای بەزمە ها.
بەزم ئارا/bezim ara: نتـ:[ بەزم+ئارا] ئەو کەسەی کۆری ڕابواردن دەرازێنێتەوە.
{
ئەوا ئەی شەمعەی بەزم ئارایی دین پەروانەکەی خۆت هات
بەشوعلەی ئاگری ڕووت جەرگ و دڵ بوریانەکەی خۆت هات
}{ بێخود}.
بەزم پێگرتن/bezim pêgirtin: کتپ:[ بەزم+ پێ+ گرتن]
1 – شەرفرۆشتن بە کەسێک، شڵتاغ پێگرتن، تەشقەڵەکردن بەیەکێک.
2 – (مجـ) کات پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن بەکەسێک
:: دە بڕۆ واز بێنە بەسمان بەزم پێ بگرە.
بەزمساز/bezimsaz: نفا:[ بەزم+ ساز(سازاندن)] بەزمگێڕ.
بەزمگا/bezimga: نتـ:[ بەزم+ گا] جێگەی شادی و خۆشی. شوێنی ڕابواردن.
بەزمگرتە/bezimgirte: نتـ:[ بەزم+ گرت(گرتن)+ ئە]
1 – بەزمگێر
2 – بەدکرداری.
بەزمگرتن/bezimgirtin: کتپ: پێکەوەنان و سازکردنی ئاهەنگ، گۆڤەند و کۆڕی ڕابواردن.
بەزمگێر/bezimgêř: نتـ:[ بەزم+ گێر( گێران)]
1 – لۆتی.
2 – ئاهەنگگێر.
بەزمگێڕان/bezimgêřan: کتپ: گێڕانی بەزم و ساز.
بەزم و ڕەزم/bezim û řezim: نتـ:
1 – کۆڕی بەزم و دەنگەدەنگ.
2 – [ مجـ] هەراو هۆریای منداڵی ناو ماڵ.
تێبینی |
وشەی دووەم (ڕەزم) لە زمانی پەهلەویدا بەواتای (جەنگ) دێت، فارسی ئێستا ئەم وشەیەی هەربەواتای خۆی لە پەهلەوی خواستۆتەوە.{ زەبیحی}. |
.
.
.
.