تاج/tac: ن:[ پهـ : تاگ، تاج] تانج( کباک).
1 – تەقیلەی سەر بەقوچکە.
2 – کڵاوی پادشایانە، زەڕگەنج : کڵاوێکی ڕازاوەیە بە گەوهەر و بەردی بایەخدار کە شا لە سەری دەکات.
3 – جۆرێک تاجی چووکی بە بایەخ و هەرزان کە بۆ جوانی لە سەر بووکی دادەنێن.
4 – بڕەک، پۆپیتە، تاجە، پۆپە.
تاجدار/tacidar: ئانفا:[ تاج+ دار] خاوەن تاج، شا، پادشا، بەتاج.
{
هەموو خوێنی شەهان و تاجدارانە لە بن خاکا
کەوا هەوری بەهاریی سەرزەمێنی پێدەکا گوڵ گوڵ
}{مەحوی}.
2 – ئاگاداری تاج.
تاجداریی/tacidaryî: نچ:[ تاجدار+ یی] پادشایی، سەڵتەنەت : ئەوەی پێوەندی بە تاجەوە هەبێت.
تاجدانان/tacidanan: کتن: تاج دانین.
هەندێک لە جۆرەکانی تاج |
تاجی باڵندە/tacî baľinde: نتـ: بۆوبۆچک (کباک).
تاجی دەروێشی/tacî derwêşî: نتـ: جیرە کڵاوێکی درێژیی دەروێشانە کە لە لیباد یان کوهک ساخی دەکەن.
تاجی سەر/tacî ser: نتـ:
1 – تاڤ، تانج.
2 – [مجـ] کەسی زۆر خۆشەویست کە کەش گەورە و پڕیەبن دەکات.
تاجی ستوون/tacî sitûn: نتـ:[ ئەند] ئەو بەشەی سەر ستوونی کۆڵەکەی خانووبەرە کە لە شێوەی تاج دەکۆڵرێت لە بن بنمیچ.
تاجی شاهانه/tacî şahane: نتـ:[ تاج+ ی+ شاهانە] ئهدرهنگ .
تاجی عەرەب/tacî äereb: نتـ:[ ئد] پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی موحەممەد.
{
گوتی تاجی عەرەب و حالی حەبا فەرموویان
عەیبە تەنپەروەری و نەرمی و نازک بەدەنی
}{ نالـی}.
تاجی کەڵەباب/tacî keľebab: نتـ: پۆپەی کەڵەشێر.
تاج خروس/tac xitrus: ن:[ ڕوو]
1- گوڵە قەیفە، پۆپنەکەلەشیرە : گیایەکی یەکساڵە، گوڵەکانی پرسوور و هەندێک جار شینە و هەندێکیان جۆرە لە پۆپەی کەلەشێر دەچێت.[ Bot : Amaranthus]
2 – جۆرە ترێێەکی سووری دەنک خوار و خێچ کە لە پۆپەی کەڵەشێر دەێچت.
.
.
________________________
تاج/tac: ن:[ فەل] [ لا : Corona ]
تاجی باشوور/tacî başûr: نتـ:[ فەل] [ لا : Corona Australis ]
تاجی باکوور/tacî bakûr: نتـ:[ فەل] گوڵبەندی باكووری. [ لا : Corona Borealis ]
.
.
.
.