تاسە/tase: ن:
1 . ئیشتیا، تامەزرۆیی.
2 . ئارهزوو، ئاڵها، تهما، کەووژ، کەڵکەڵە، مەیل، هەوەس، ههویا.
تاسەبار/tasebar: ئانفا: کەسێک کە تاسە و ئارەزووی زۆرە، تاسەدار، تاسەمەند، ئارەزوومەند.
تاسەباربوون/tase barbûn: کتن:[ تاسەبار+ بوون] بەئاواتەوەبوون بۆ پێگەیشتن، تاسەداربوون.
تاسەباریی/tasebaryî: نچ:[ تاسەبار+ ئیی] حاڵەت و چلۆنایەتی تاسەدار، تاسەدار و ئارەزوومەندبوون، تاسەداریی، تاسەمەندیی، ئارەزوومەندیی.
تاسەخۆر/tasexor: نفا: ئارەزووخۆر.
تاسەخووار/tasexuwar: ئانفا: ئارەزوومەند: کەسێکە تاسە و ئارەزووی یەکێکی بکات.
تاسەدار/tasedar: ئانتـ:[ تاسە+دار] تاسەبار.
تاسەداریی/tasedaryî: نچ:[ تاسەدار+ یی] تاسەداریی.
تاسەکردن/tasekirdin: کتپ:[ تاسە+ کردن]
1 . ئیشتیای زۆر بۆخواردنی شتێک.
:: تاسەی سەروپیم کردووە.
2 . مەیل و ئارەزووی زۆر بۆ دیتنی کەسێک.
:: دەمێکە تاسەی دایکم دەکەم.
تێبینی |
تاس، تاسە، تاسا، لە فەرهەنگەکانی فارسیدا بە واتەی مەیل و ئیشتیای خواردن بە تایبەتی مەگیرانی ژنان هاتووە |
نانەوازادە |
تاسەمەند/tasemend: ئانفا:[ تاسە+ مەند] تاسەبار، تاسەخووار.
تاسەمەندیی/tasemndî: نچ:[ تاسەمەند+ ئیی] تاسەباریی.
.
.
__________
تاسە/tase: ن: تارسە : ئارەزووکردنە لە دوورەوە، بیراکرن، پییرهەزوویشین
:: تاسەی بینینی دۆستانم کرد.
{ تا (تار)+ سە( سێ) سێبەر، پەنا.}{ج. نەبەز}.
تاسەکردن/tasekirdin: کتپ:[ تاسە+ کردن] لە دوورەوە سێبەری کەسێک یان تارمایی کەسێک هێنانەبەر چاوی خۆ.
.
.
__________
تاسە/tase: ن: چاڵ و کونی سەر شەقام.
.
.
.
.