تاقتاق/taqtaq: ن:[ باڵ] تاقتاقکەرە.

تاقتاقکەرە/taqtaqkere: ن:[ باڵ][ تاق+ تاق+ کەر(کردن)+ ئە] تاکتاککەرە، هەقهەقکەرە، هووهووکەرە، حەقحەقۆک: باڵندەیەکە بڵندی نزیکەی 19 سنتیمەترە، قاوەیی ئاماڵبۆرە، پەڕوباڵی ڕێڕێیە. لەسەری دا دووشاخی تووک بەئاستەم سەریان هەڵداوە، شەوانە مێش و مەگەز ڕاودەکات. لەدارستانی نیزیک دەوروبەری ئاواییان، باغوباغچان، کۆنەخانوو و هێلانەی کۆنی باڵندان هێلانەی سازدەکات.{ فەرهەنگی باڵندە.ل. 123}.

لە ڕەگەزی کوند، خۆلەدارهەڵداوەسێت و دەقێژێنێت و دەنگێکی وەک تووک یان تاق دەردێنێت و خەلک لای وایە مەبەستی لە تاقانە بوونی خودایە.[Zoo: Otus Scops].

.

.

.