تاوە/tawe: ن:[تشت][ پەهلەوی: تاپەک، تاوەک][ فار: تابە][ ل: تۆوە][ گیل: تۆوە]

1 . تاڤێه( کباک)، ئاخلێڤنک، ڕمبێژ( کباک)، ڕمپێشک، ڕوونپێژ( کباک)، کەرسوون، ناولنگانە : دەفرێکە لە پارچە کانزا گردەیە، کە خواردنی تێداسۆر دەکرێتەوە یان دەکوڵێندرێت.[ ئینگـ: frying pan , stew pan]{ کەمالنامە، ل، 730}.  

2 . ئافتاوە. 

3 . بەردێکی پانە ئاشەوان کوللێرەی ئاشی پێدەبرژێنێت.

تاوەی گڵێنە/tawey giľêne: نتـ:[تشت] مەنجەڵی فەخووری.[ ئینگـ: crock , earthern pan]{ کەمالنامە، ل، 730}.  

تاویلکە/tawîlike: نتـ:[ تشت][ تاوە+ ئیلکە( ئی+ لکە)] تاوەی بچووک.

ڕمبێشک/řimbêşik: ن:[ تشت] تاوەی بچووکی بە دەسک لە چەند لاوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 348} 

.

.

________________
تاوە/tawe: نتـ:[ کەش][ هـ] تاو.

تاوەباران/tawebaran: نتـ:[تشت][ تاو+ ئە+ باران] بارانی کەم دەوام، ‌ڕێژنە، تاو.

.

.

.

.