ترووکان/tirûkan: کتن:

1 – قووچان، چاولێکنران، لێکدانی پێڵووی چاو، پڕووکان.

2 – شکانی تۆو بەددان، قرتان.

 تێبینی 
 ترووکان و ترووکاندن دەگەڵ وشەی  ترەکان و ترەکاندن یەکن و ترەک یا ترووک وشە دەنگن و ئەو چاوگانەش لەوشە دەنگ کەوتوون.{ نانەوازادە}.

ترووکاندن/tirûkandin: کتپ:

1 – چاولێکدان، ترووسکاندن، چاوقووچاندن، چاولێکنان، نقاندن، پرکاندن.

2 – شکاندنی تۆو بەددان، تۆوقرتاندن، تووکاندن.

3 – شکاندنی هێلکە لە لایەن جووچکەوە لە کاتی هاتنەدەر لە هێلکە.

4 – هێلکەهەڵهێنان : شکاندن و دندووک لێدانی هێلکە لە لایەن مریشکەوە.

 تێبینی 
مریشکی کورک بە دندووکی هێلکەکانی دەترووکێنێ( دەشکێنێ) تا جووجکەی لێ بێتەدەر. { گیوی. م}.

5 – تەقاندنی چەک بۆ تاقی کردنەوە بەبێ فیشەک و گووللە.

ترووکایی/tirûkayî: ئاکتـ:[ ترووک +ئایی] ترووسکایی.

ترووکە/tirûke: نتـ:[ ترووک+ ئە]

1 – ماوەیەکی زۆرکەم، چاوتروکاندنێک، چڕووێک نانێک.

2 –  ترووسکە: شۆقی کز و دووری ڕووناکی لامپ و چرا.

3 – ترووسکە: لێدانی چاو.

.

.

.

.