تی¹/tî: ن:[ ؟][ کباک]
1 – تینگ _ تیەنگ، توونی، تەژنە.
2 – تەنک، تیوار.
تیبوون/tîbûn: کتن:[ تی+ بوون] تینووبوون.
تیکرن/tî kirin: کتپ:[ تی+ کر(د)ن] تینووکردن.
تینوویی/tînûyî: ن، ئان:[ تی+ نوویی] تینوێتی.
تیهشتن/tîhiŝtin: کتن:[ تی+ هشتن( هێشتن)] تینووهێشتن.
تیوبرچی/tîûbirĉî: نتـ:[ تی+ و+ برچی] تینو و برسی.
تیەنگ/tyenig: ئان: کهـ:[ تی+ ئەنگ]
1 – تینوو، توونی.
:: ئەگەر تیەنگتە ئاوبخوە.
2 – پەرۆش
:: تیەنگی ماڵ و مناڵم.
تیەنگ بوون/tyenig bûn: کتن:[ تیەنگ+ بوون] تینووبوون.
:: دنیاگەرمە، تیەنگیان بوو.
تیەنگ کردن/tyenig kirdin: کتن:[ تیەنگ+ کردن] تینووکردن.
:: نانەگەسوور بویوە، تیەنگم کرد.
تیەنگی/tyenigî: نچ:[ تیەنگ+ی] تینووی، تینگی، توونییەتی.
.
.
_____________________
تی²/tî: ن:
1 – [ ڕوو] توو، تفێ( بەری دارەتوو).
2 – تیخەی خەنجەروکێرد.
3 – [ کباک] میوەی خراپ، پل.
4 – لە زمانی زارۆکاندا بە واتای: ئەوەتا، ئەتا، ئەتانێ.
5 – تیشک.
6 – کەنار، ڕۆخ، لێوار، قەراخ.
.
.
__________________
تی³/tî: ن: تیل، لەقولینچکەوە.
.
.
__________________
تی 4 / Tî: ن:[ کیمیـ] Ti نیشانەیە بۆ تیتان.
.
.
_________________
تی 5 /tî: ن:[ خێز][ کباک] هێوەر : کۆنەبرای مێرد، کۆنەشووبرای ژن.
.
.
__________________
– تی 6 /tî – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی کە دەڵکێت بەدوای ناوەوەو دەیکات بە ناوی چاوگ.
ئازا | + یە | + تی | ئازایەتی |
کورد | + ئایە | + تی | کوردایەتی |
نەبەز | + ێ | + تی | نەبەزێتی |
.
.
.
.