تەفرە/tefre: ن:[ع : تفرە]

1 – ئادی و بۆدی، چاوڕاو، سەفسەتە.

2 – ڕیپ( کباک) فێڵ، تەڵە، داو، تەکان، پەنگ، دەلەسە، لاس، لیپ، گزی، کەڵەک، گەڕ.

3 – بەند، تەرفە(ڕۆژ)، فریو، ناز.

4 – حەوالە بەگەواڵە.

تەفرەباز/tefrebaz: ئانتـ: تەفرەدەر، دەرگوشم، فریودەر.

تەفرەبازی/tefrebazî: نتـ: تەفرەدەری، دەرگوشمی، فریودەری. 

تەفرەپێخواردن/tefrepêxwardin: کتن: فریوخواردن، هەڵخەڵەتان، تەفرەخواردن.

{

گەر لە دنیا چاکەێی سارد و بوو تەفرەی پێ نەخۆی

رووسپی هەر ڕوو ڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا

}{ مەحوی}.

تەفرەخواردن/tefrexwardin: کتن:[ تەفرە+ خواردن]

فریوخواردن، هەڵخەڵەتاندن.

2 – هێنان و بردنی کەسێک و حەواڵە بە گەواڵە کردن بۆ ئەنجام نەدانی کارێک : بێنە و بەرە پێکردن بە کەسێک.

تەفرەدان/tefredan: کتن: بەفیرۆچوون، پەتپەتی پێکردن، خاپاندن، لەناوچوون : چەرمەسەری دان بەیەکێک.

تەفرەدەر/tefreder: ئانفا:[ تەفرە+ دەر( دان)] بەزات، ئازا، بەجەرگ، فێڵباز، بدەک، زانەخڕۆ، زەوتەک، خەپۆ، لەخشتەبەر، قۆڵشکێن، خاپینۆک،خاپۆک.

تەفرەدراو/tefrediraw: ئانفا: تەفرەخواردوو، خەڵەتاو، فریودراو. 

تەفرەڕۆیشتن/tefreřoyiştin: کتن:[ تەفرە+ ڕۆیشتن] لە ژێر باری پرسیار و تەرکێک خۆ دەربازکردن، لەبن دەرچوون و وەڵام نەدانەوەی سەرڕاست. 

.

.

.

.