جەم ¹ /cem: ئمـ، ئاک:[ کباک] دەڤ، کن، کەنار، لا، نک : وتەیەکە هاتووە بەمانای( لەکن).{ خاڵ، ل، }

:: پەرەی من جەم تەیە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

:: ئەڤرۆ جەژنا سەرێ ساڵێیە ل جەم ئێزدیان. 

 تەک، کن، نک: ئالاڤەکە ژبۆ جهێ نێز بکاردهێت.

::  شاگرت جەم دەرسدار کۆم بوونە.

:: تەفوور شەڤ رۆ جەم بەگ دما.

:: ئەو د جەم تەیە ؟.

:: وەرە جەم من روونە. 

ژ جە/ji cem: ئمتـ:[ کباک][ ژ+ جەم][ لە نێو کوردەکانی سۆڤێت] لە کن

:: ئەو ژ جەم باڤێ خوە هاتیە ڤرا.  

ل جەم/li cem: ئمتـ:[ ل+ جەم] لەتەک، ژنک _ ل نک، لەکن، ل دەف.

:: ل جەم میر هەر تشت هەبوو.  ل جەم مە پەیا نەبوو.

.

.

_____________

جەم ² /cem: ن:[ مێژ][ زوان] کۆ، گرد، یەم( هـ).{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

 تێبینی 
  ئەم وشەیە، یەکێکە لە وشە ئاڵۆزەکانی زوانی کوردی، کە فرە ڕەهەندە. بەو واتایەی کە ڕەگ و ریشەی جیاجیای دروست کردووە لە میژووی زوانی کوردییدا.    
 لەفەرهەنگی ئاڤێستا دا بە دوو واتا یان بە دوو شێوەگ نووسراوە؛ هەم بە( یەم)، هەم بە( جەم). لە شێوەگی ( یەم) ئاماژە بۆ جەم یان جەمشید دەکات. 

لە پێناسەی پێتەکادا ئاماژەم بۆ ئەو گۆڕانکارییانە کردووە بە درێژی. لە نێوان کرمانجی ناوەند و هەورامی دا یان لەنێوان زمانی ئینگلیزی و دانیمارکی دا. 

 جەم هەم لە ئایینی ئەزدای و هەم لە ئایینی یارسانی. بەواتای کۆ، گردبوونەوە دێت. وەک جەژنی جەما یان جەمخانە لەناوچەی کرماشان و دەوروبەری. یەک پەیڤە، لێ دوو پێناسەی جودای بۆ دەکرێت.  
 لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 429
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
یەمە amiE
یەمۆ،  جەمۆ omiE

1 . کورتە ناوی جەمشید.

2 . پیاڵەیێکی ئەفسانەییە، کە لەو جامەدا هەموو شت دەبێندرا.

{

ساقی تۆ ژ بۆ خودێ کەرەم کە

یەک جورعەیێ مەی دا جامێ جەم کە

}{ خانی}. 

3 . [ ئەردە] گرد، گلیر، کوو، جەڵە، گەڵ، گردواری، یەکەونیان.   

4 . چوون، هاتن، گەیشتن، بۆڕوودان، بۆ زۆرباری تر دەگۆردرێت.{ کانگا، ل، 188}.

 تێبینی 
  هەگەر لە ڕووانگەی ئێستێتیکەوە بڕوانینە گۆڕانکارییەی کە لە نێوان(ج) و (ی) زمانی ئاڤێستایی، ڕەنگە لە گۆرانکا رییەکان بەم شێوەیە سەرئەنجامیان گرتبێت
  : جەم _ یەم _ یام _ ئام : ئام و شۆ، ئامای. لە شێوەزاری هەورامیدا

جام جەم/camcem: ن:[ مێژ][ زوان] ئاوێنەکەی جەمشید : ئەویش ئاوێنەیەکی وەک ئەوەی ئەسکەندەر بووە.
{

تۆزێ ئایینه‌ی سکەندەر وا به‌دەم باوە. وەلێ 

گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم

}{ نالی}

،

{

هەرچەندە که عومری خضر و جامی جەمت بوو

چونکه ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!

}{ نالی}

،

{

جەمین ڕەشک جام جەم نمای جەمشید

ڕەوش سەنجەکەی قورس ما و خۆرشید

}{ مەولەوی تاوەگۆزی}

جەمەوبوون/cemewbûn: کتن:[جەم+ ئەو+ بوون] کۆبوونەوە.

 گوڵبژێرێک لە چاوگەکان لە پەیوەندییان بە دەقی (جەم)ـەوە هەبێت لە زوانی ئاڤێستادا.

ئا . جەم/a. cem: چ: بۆ نزیکبوونەوە، گەیشتن بە.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 189
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئا . جەم 
maj -A
 to approach ،to come to

ئوس. جەم/us . cem: چ:

1 . دیاربوون، خویابوون.

2 . دەرکەوتن، سەرهەڵدان، هاتنەبەرڕۆشنایی.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 189
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئوس. جەم maj – zu to appear

ئوپە. جەم/upe. cem: چ: نزیک بوونەوە لە

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
maj  – apu

پەئیری. جەم/peîrî. cem: چ: خولانەوە بەدەور، سوڕانەوە بەدەور. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پەئیری. جەم maj،iriap to come around

ڤی. جەم/vî. cem: چ: بۆچوونە ناوەوە. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
maj – IW to enter into

نی. جەم/nî. cem: چ: چوونەخوارەوە.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
نی.جەم maj – in to go down

هەن. جەم/hen. cem: چ: هاتن بۆ یەکتربینین، { تێبـ: دەقی( ئەنجوومەن) لەم (هەنجەم)ـەوە هاتووە.}

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 189
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە maj – Nap to meet togther

.

.

_____________

جەم ³ /cem: ن: تابار، لنگەبار.{ خاڵ، ل، }{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

.

.

____________

جەم 4 /cem: ن:[ خوار] ژەم : هەلی نان خواردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

:: جەمی نیوەڕۆ. 

1 . ژەم( هـ)، نۆبە، جار، کەڕەت.

:: مرۆڤ لە شەو و ڕۆژێکدا سێ جەم نان دەخوات.

:: ئەگەر رەمەزانە، ئەگەر شەشانە، بەشی من هەر جەم و دوونانە.{ پپ}

2 . [ کباک] پاشکۆ، خورج، خورجێن.

جەمەخوێریلە/ceme xwêrîle: نتـ: دوا ژەمی پیاوی کرێکار لەڕۆژدا.

جەمک/cemik: ن:

1 . ژەمک: ئەوەندە ماستەی جارێک دەکرێتە مەشکەوە.

2 . بڕکردنی مژاندنی بێچوو لەگوانی دایک بۆ شیردادان.

:: گۆلکێ جەمک کە. 

جەم مردە/cem mirde: ئانتـ: جەم مردوو. 

جەم مردوو/cem mirdû: ئانتـ: بێچووێک کە لەبەر کەمشیری دایکی، لەرو لاواز بێت.  

.

.

___________

جەم 5/cem: ئمـ:[ خۆ، بڵ] ڕەختە : چاک وقورس بۆ قاپ وئامانی مسین. 

.

.

.

.