ح/ĥ   

( حێ )

: ن:

تیپێکە لە ئەلفەبێتی زمانی کوردی، بەگوێرەی ڕینووسی ئارامی دەکەوێتە رێزبەندی ژمارە (7) وە.

هەروەها بەپێی ژمێرەی ئەبجەدی دەکاتە( 8).

دەنگی (ح) لە ڕەچەلەکدا لە نێو زمانی کوردی یان زمانە هێندۆئەوروپیەکان نیە، بەڵکو لەڕێگای زمانەسامییەکانەوە بەتایبەتی عەرەبی هاتووەتە نێو زمانی کوردی هەنووکەوە. بەم هۆیەوە یەکەمین پیتی خوازرە بۆ نێو زمانی کوردی.

[ دەم بە تەواوەتی دەکرێتەوە، زمان بۆمەلاشوی خوارەوە دەڕوات، با لە قورگەوە بۆ دەرەوەی زار دەردەچێت].

.

________________________________________________________________________________________________________

حا/ĥa: ئاک: [دەنگ] ها، ئاها، توخووا، بەڕاستیتە، ئەها، پیاو لەکاتی واق ووڕمانێدا بەکاردەهێندێت، لەکاتی پێدا هەڵشاخان( شارە)، بۆ لێخوڕینی ڕەشەووڵاخان بەکاردەهێندرێت.

.

حاحا/ĥaĥa: ئاکتـ: هاها، ئاها، حا، حەو

: بەدوور زانین  لەکاتی باوەڕ پێنەکردن و ناپەسەندیدا بەکاردەبرێت.

: ووشەیێکە ڕەشەووڵاخی پێ لێ دەخوڕێت.

.

.

.