خاولی/xawlî: ن:[ پۆشاک] بریتیە لە پارچەیەک کوتاڵ یان قاقەز کە تشت و مرۆڤی پێ وشک دەکرێتەوە.[ ئینگـ : towel]

1 – ئابچین( کناو)، پەشتەماڵ _ پشتەماڵ، خاڤلو، دەرجەو _ دەرچاو، قەتیفە، کەتیفە، قەدیفک، مەرحەمە، مەخمەل : تەنراوێكی چوارگۆشەی درێژكولەیە لە گەرماودا دەگیرێتەوە بە ناوەندی ناووک و ئەژنۆدا.

{ کەمالنامە، ل، 1454}

خاولی باڵاپۆش/xawlî: ن:[ پۆشاک] پاڵتاوی : خاولی زۆر گەورەی حەمام. [ ئینگـ : towel]

خاولی جلکی/xawlî: ن:[ پۆشاک] خاولییەکی ھەراوی قۆڵدار کە پێش یان پاش حەمام لە بەری دەکەن.[ ئینگـ : towel]

خاولی چێشتخانە/xawlî: ن:[ پۆشاک] [ ئینگـ : kitchen towel].

خاولی تەندروستی/xawlî: ن:[ پۆشاک] [ ئینگـ : sanitary towel]

خاولی دەست و دەموچاو سڕین/xawlî: ن:[ پۆشاک] [ ئینگـ : towel]

خاولی فووتە/xawlî: نتـ:[ پۆشاک] سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بۆ سەردەمی شارستانی یەمەن دەکەن، کە فووتو یان فۆوتە لەو سەردەمە تەنراوە و دواتر بەکەناری دەریای سپی ناوەڕاست بڵاوبێتەوە.[ ئینگـ : Fouta towel ].

خاولی قاقەزی/xawlî: ن:[ پۆشاک] خاولی کاغەزی.[ ئینگـ : paper towel]

خاولی کوتاڵ/xawlî: ن:[ پۆشاک] پەڕۆ. [ ئینگـ : towel]

خاولی گەرماو/xawlî: ن:[ پۆشاک] [ ئینگـ : towel]

خاولی مەلە/xawlî: ن:[ پۆشاک] [ ئینگـ : towel]

.

.

.

.