خڵت¹/xiľ: ن:[ هـ، ئەردە] تڵف، تڵپە، تڵتە.{ گیو، ل، 371}

خڵتە/xiľte: نتـ:[ هـ][ خڵت+ ئە] خەش، خروش، تڵتە، خشت و خاڵ، تڵتەیێکە دووای پاڵاوتنی چشتی شل دەمێنێتەوە، بەتڵپەی مێوەش دەڵێن.

1 – بەڵغ، نیشتوو، تڵتە. 

2 – قورم و سیانی ناو سەبیلە و دارجگەرە.

:: خڵتەی ڕۆنی. گرک.

:: خڵتەی سەبیلە : مۆدنە. قیرقەننە. زاخ، ژار، شلیلیا قەلوونێ.                 

خڵتەی ئاسن/xiľtey asin: ن:[ خڵتەی+ ئاسن] جۆرە پەینێکی کانزای یە، ئاسنی تێدایە، بۆ پەین کردنی درەختی بەردار و ڕووەکی وەک پەتاتە، چەوەندەر و تەماتە چاکە.

خڵتەی ئاوی/xiľtey awî: نتـ:

خڵتەی ئەلەکترۆندەر/xiľtey elekitronder: نتـ:

خڵتی بن تراو/xiľtî bin tiraw: نتـ: پەگر.

:: خڵتەی کانزای تاواو.

خڵت سینە/xiľtey sîne: نتـ:[ خڵت+ سینە( سینگ)] بەڵغەم، ئاختف

:: ماددەیەکی زەرد یان سپی لیچقە، کە لە سینگ و گەروو و زار دا دێتەدەرەوە بەهۆی جگەرەکێشان و نەخۆشی سینگەوە پەیدادەبێت.  

خڵتەی وەرگر/ xiľtey wergir: نتـ:

.

.

.

.