خێنە/xêne: ن:[ هـ] خەنە( کباش، کهـ)، خنە( کناو).
خێنەخێن/xênexên: ئانتـ:[ هـ] بەشێنەیی، خەنەخەن( کباش، کهـ)، خنەخن( کناو)، هێدی هێدی، هێواش هێواش _ یەواش یەواش.{ وشينامە، ل، 430}
خێنەخێنکەر/xênexênker: ئانفا، ف:[ هـ] کەسێک کە بە هێواش و بە شێنەیی کاردەکات و دەبزوێت.
خێنەخێن کەرڎەی/xênexên kerđey: کتن:[ هـ] بەشێنەیی و هێواشی کارکردن و جووڵانەوە.
.
.
.
.