دیز/dîz: ن:[ کباک]
1 – دیزە : بەهەموو چشتێکی دەڵێن، کەهەموو لایەکی خڕبێت و لەسەر هیچ ڕوویەکی دانەنرێت.{ گیوی، ل، 472}.
2 – پاتیل، دیک، مەنجەڵ، قاپی گەورە و فراوان.
دیزە/dîze: ن:[ هـ][ کۆن][ کەرەستە] گۆشێ، ئەلبەکی( کباک)، دەرپۆ شک، کووپەڵەی گڵینی سوورەوەکراوەیە، شۆرباوی تێدا لێدەنێن.
دیزەی چکۆڵە/dîzey çikoľe: نتـ: کۆخ خانە.
دیزەڵۆکە/dîzeľoke: نتـ: دیزەی چکۆڵانە.
دیزک/dîzik: نتـ:[ کباک] دیزەڵە، دیزەی بچووک{ ئیزۆلـی، ل، 132}.
دیزو گۆزە/dîzûgoze: نتـ:[ کۆن][ کەرەستە][ دیز+ و+ گۆزە] دەفر و گۆسکەی لەگڵ دروستکراو.
دیزوگۆزەساز/dîzûgozesaz: نفا: دەفر و گۆسکە لەگڵ دروستکەر.
دیزی/dîzî: ن: مەنجەڵۆک، دیزەی گچکە.
.
بنەدیزە/binedîze: نتـ:[ کۆن][ کەرەستە][ بنە+ دیزە] ئەشکەوڵەت، خەڵۆتە : شتێک بووە لە تەڵاشی دروستکراوە، بنی دیزەیان تێناوە هەتا وەکوو خللۆر نەبێتەوە.
.
.
.
.