زینک/zînk: ن:[ کیمیـ]

1 – توخمێکی کانزایە هێماکەی Zn ـە، بۆ ڕووپۆشینی ئاسن و پاراستنی( چینکۆکردن) بەکاردەهێند رێت، هەروەها بۆ دروستکردنی داڕشتە( وەک مسی زەرد)، بنمیچەسازی کانزا هەڵکۆڵین.

2 – بەردەتووتیا : بریتی یە لە کەرەستەی خاوی زینک، زینک سیکەیتی سروشتی جۆرە بەردێکی کانزایە.[ ئینگـ : calamine]

ئۆکسیدی زینک/oksîdî zînk: نتـ:[ کیمیـ] مڵی بۆیە و مشەمایە کارایەکی بەهێزکەری لاستیکە و ڤەلکەنێن خێراکەرە، لەپەزیشکییدا سووکە گیرەیەکی شانە زیندووەکانە و بەرگرە لە بۆیەکردنی چنراوەکان، هەروەها بۆ دروست کردنی جۆرە چیمەنتۆیەکی تایبەتی و ڕووکەشە شوشەیییەکان و ئامادەکراوەکانی ئارایشت بەکاردەهێندرێت.[ هیما : ZnO] [ ئینگـ : Zinc oxide].

گۆگرداتی زینک/gogiradatî zînk: نتـ:[ کیمیـ] کەڕ و قڕکەر و ناسەرەوەیەکی شیکارییە و گرفتکەر و ڕشێنەوەیە لە پەزیشکیشدا و پاڵێوێکە لە بۆیە سازیدا و پێستەی خاو پارێز و کاغەز سپیکەرە. [ ZnSO4] [ ئینگـ : Zinc sulphatewhite vitriol].

گۆگردی زینک/gogirdî zînk: نتـ:[ کیمیـ]  مڵتەیەکی سپییە بۆ شووشە و لاستیک و پلاستیک و مێودراوەکان و یاریدەدەرێکە لە بۆیە کردنی ئەتەمەکاندا. [ ZnS] [ ئینگـ : Zinc sulphide ].

هاڕڕاوەی زینک/hařřawey zînk: نتـ:[ کیمیـ] زینکە بە شێوەی هاڕراوەیەکی دەنکۆڵە وورد، وەک ماددەیەکی هاندەر و کارایەکی لێکەرەوە و لە پێکهاتنی ئامێرە دژە داخورەانەکان و ئاگرە مووشەکاندا بەکاردەهێندرێت. [ ئینگـ : Zinc dust].

.

.

.

.

{ جەمال عەبدول، فەرهەنگی کیمیا، ل، 288}.