زیڕاندن/zîře: کتپ: زیڕەکردن.
زیڕە/zîře: ن:[ دەنگ] چریکە، قیژە.
1 . دەنگی گریانی منداڵ و ژنان لەکاتی گریان و لێقەومانێدا.{ گیو، ل، }
2 . دەنگی تیژی گەورەی گیاندار
3 . شات، هەرا : دەنگ لێبەرزبوون لە تاو ژان یان لە ترسان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 462}.
زیڕەزیڕە/zîřezîře: ئانتـ:[ دەنگ] چریکەچریک، زیقەزیق : زیڕەی یەک لەدوای یەک .
زیڕەکردن/zîřekirdin: کتن:[ زیڕە+ کردن] لە ترسان مردن.
زیڕە لێهەستان/zîře lêhestan: کتپ:[ زیڕە+ لێهەستان] پەیدابوونی زیڕە بەهۆی لێدان یا شت پێوەدانەوە.{ خاڵ، ب، ل، }
زیڕە لێهەستاندن/zîře lêhestandin: کتپ:[ زیڕە+ لێهەستاندن] وەزیڕەخستن.
زیڕ و هووڕ/zîř û hûř: نتـ:[ دەنگ] زیڕەزیڕی زۆر.
.
.
.
.