شکاندن/şikandin: کتپ:[ شکان+ دن]
1 – ئشکەنن، پاژپاژکردن، تکەکردن، دەرزاندن، ساتن، سەکتين، شکانن( کباش)، شکەستن، شکەناندن، شکێناندن، قەرساندن، لەتکردن، لەتکەرڎەی، مارای، ماڕتەی، ماردن، مارڎەی، مارەی، مەڕڎەی، مەڕيايی، مەڕیایۆ( هـ)، مخمخاندن، هەرساندن، هەرستاندن، هەرستين، هەرشاندن، هڕاندن، هڕاندن، هۊردکردن( كباش) : دوو یان چەند پارچەکردن، پارچەپارچەکردنی تشتی ڕەق.
2 – ڕوولێوەرگێڕان، ڕوووەرگێڕان، گوێپێنەدان.
شکاندنەوە/şikandinewe: کتپ:[ شکاندن+ ئەوە]
1 – بەزاندنەوە، دووبارەپارچەکردن، قرچەشکێن کردن، شکاندنی لکی داروبار و گەڵالێکردنەوە
:: منداڵ فێرەکارکردن، کە تۆزی خۆی گرت.
2 – [ واز] دەستەواژەی گۆرەی بازانە : شکاندنەوە یان چوواندنی گۆرەویی بێ پشکێل لە جۆرابێندا.{ ناهید، ل، 526}.
3 – پاش دەمکێشانی چایی، ئیستیکانێک پرکردن و دیسان قڵپ کردنەوە بۆ ناو قۆری.
:: ترشەکەم شکاندەوە بەلێکردنەوەی هێشووی ترش دەگوترێت کە لە دارەکەی دەکرێتەوە.{ فەرهەنگی ژین}
4 – جاران لە گوند؛ چڵە تەماتەکان بۆ ئەوەی نەکەون و شۆڕنەبنەوە ناو دێراوەکە، بەردێک دەخرایە سەر چڵێکی و بەهۆی قورسی بەردەکەوە ڕادەکێشرا بەسەر دیوی بەستەکەدا.{ هاوڕێ جەلال}
شکاندنەوەی چا/şikandinewey ça: کتپ:[ شکاندنەوە+ ی+ چا] ڕۆکردنی هێندەی لەچای تازە لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەوخوواردبوون و دەم کێشانی.
شکاندنەوەی تووتن/şikandinewey tûtin: کتپ:[کشت][ شکاندنەوە+ ی+ تووتن] لێکردنەوەی پەلکەپێگەیشتووەکانی تووتن : گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێت.
شکاندنی تەشقی گەرما/ŝikandinî teşiqî germa: کتپ:[ شکاندن+ ی+ تەشقی+ گەرما] گەرماکەمکردنەوە.
شکاندنی لەشکر/şikandinî leşikir: كتپ:[ شکاندن+ ی+ لەشکر] ڕاونان، شکستتێخستن، بەزاندن، تەقەتێخستن، ڕەواندن.
شکاندنی یاسا/şikandinî yasa: کتپ:[ شکاندن+ ی+ یاسا] سەرپێچی یاسایی.[ ئینگـ: Breach the law]
.
.
.
.