غار/ẍar: ن: بەز، پەلە، پڕتاو، تاو، ترات، چووارناڵە، خار، خێرا، ڕا، لنگ، هەلێنگ : لێنگدانی ئەسپ.
غارەک/ẍarek: ن: بەسەردادان.
غارپێدان/ẍarpêdan: کتپ: بەزاندن، خارپێدان، ڕاپێکردن، لۆغاندن.
غاردان/ẍardan: كتن:[ غار] پەلەكردن، پرک کردن، خاردان، خێراڕۆیشتن، دەرپەڕین، ڕاکردن _ هەڕاكردن، لینگدان، هەلینگدان : تاودانی ووڵاخی سورای.
غاردایی/ẍardayî: نض:[ غار+ دایی] هەڕاكەر.
غارغارێن/ ẍarẍarên: نتـ:[ غار] خارخارێن : هێنان و بردنی ووڵاخ بەتاو، گرێوە ڕاکردن.
غارغارۆکێن/ẍarẍarokên: نتـ: گرێوەغار.{ ڕیژگە، ل، 183}.
غارکردن/ẍarkirdin: کتن: بەزین، ڕاکردن، غاردان، لنگدان.
غاروبەز/ẍar û pez: نت:[ غار+ و+ بەز] خێرا، پەلە.
غارین/ ẍarîn: کتپ: خارین.
غاریو/ẍarîw: ئانفا: خاریو : هەڕاکردوو بۆ ووڵاخ.
.
ڕاکاڵین/řakaľîn: کتپ: ڕاپەڕین، بەغاڕ ڕۆیشتن ( بۆ ئاژاڵان).
نەرمەغار/nerme ẍar: ئانتـ: پارسێک( کباک)، نەرمە لۆقە( کباو).[ ئینگـ : canter]{ سەلاحەدین، ل، 116}
.
.
_____________________
غار/ẍar: ن: بەرمەغار _ مەغارە، بنەمەڕ، رڤنگ، زاغۆر.
1 – ئەشکەوت _ ئشکەفت، زاخوور، خوولوولیف، هاڵ، کۆڵ، گوللە( کباک).{ گیو، ل، 662}{ باشوور، ل، 516}.
2 – زەمینی ڕەق و پتەو.{ هەژار، ل، 530}
3 – هەڵمات، کەللا.
غارە/ẍare: ن: ئەشکەفت _ ئەشکەوت، خارە.
.
.
___________________
غار/ẍar: ن:
1 – دڕک، چقڵ.
2 – سووڕبوونەوەی سواڵەت لە ئاگردا.
غاران/ẍaran: کتن:
1 – خاران : فێربوونی کار و ئەزموون دیتن.
2 – دەباخ درانی پێست.
3 – سووڕبوونەوەی سواڵەت لە ئاگردا.
غاراندن/ẍarandin: کتپ: خاراندن.
غاراو/ẍaraw: نتـ:
1 – لەکوورە دەرهاتووی سوواڵەت.
2 – پێستی دەباخ دراو.
3 – خاراو : لەشی فێرەکار.
.
.
____________________
غار/ẍar: ن:[ دەنگ] قاڕە، قاژە.
غارغار/ẍarẍar: ئان:[ دەنگ] قاڕەقاڕ، قاژەقاژ.
غارغار کردن/ẍarẍar: کتپ:[ دەنگ] قاڕنن، قڕنای( هـ)، قاڕقاڕکردن( کباک){ واژەنامە، ل، 297}
.
.
__________________
غار/ẍar: ن:[ ڕوو] درەختێکە گەڵاکانی بۆنخۆشە، لەلای یۆنانێنیکان پیرۆز بووە.{ مەردۆخ، ل، 187}
.
.
.
.