لێو/lêw: ن:[ توێ] لەب، لەو، لچ، لو، لیڤ( کباک): قەراغی دەرەوەی دەم یان بەشێکە لە پێکاتەی دەم، هەم لە مرۆڤ و هەم لە گیانەوەردا دەبیندرێت. بەکاردەهێندرێت بۆ کردنەوە و داخستی دەم. رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هەناسەدان و خواردن و گۆکردن دا. هەروەها بەکاردێت بۆ ماچکردن و پێکەنین.[ ئینگـ : Lep]{ خاڵ، ب، ل، 438}{ هەژار، ل، 785}.  

 توێژکاری لێوەکانی مرۆڤ 
لێوەکان بریتین لە دووبەش، لێوی سەرەوە( لا: labium superius)و لێوی خوارەوە( لا: labium inferius) بەشێوەی نووشتاوە، ئەمسەروئەوسەری کونی دەم دەگرێتەوە.
هۆکاری سووری لێو( لا: prolabium) دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی دەزوولەکانی خوێنبەرەکان لەئاستی ڕووکەشی پێستی لێودا.
لە قۆناغی هەرزەکارییەوە لە جێندەری نێرینەدا دەوروبەری پێستی لێوەکان بەتووکێکی نەرم دادەپۆشڕین(وەک لە کەپوو بەرەو خوارەوە یان لە چەناگە بەرەو سەرەوە. 
هەر لێوێک لە چوار چینی جیاواز پێک دێت لەڕووی توێژکارییەوە 
1 – پێست( لا:dermis)ی دەوری لێو هەم لووی ئارەقڕژێن و هەم لووی چەوریڕژێنی تێداتە. لەدوای تەمەنی هەرزەکارییەوە نەرمەتووک دەبێتە تووکێکی زبر.  
2 –  ماسوولکەکانی دەوری لێو( لا: orbicularis oris muscle) کە ماسوولکەیەکی گەورەیە بەندە یان بەستراوە بە زۆر ماسوولکەی بچووکی دەموچاوەوە، دەبێتە هۆی گوڕینی شێوەی لێو.  

لێوئەستوور/lêw: ئانتـ:[ لێو+ ئەستوور] لچ قەوی، لچن.{ گیوی، ل، 843}

لێوەکی/lêwekî: نچ:[ لێو+ ئەکی]

لێوەقوڵی/lêwequľî: نتـ:[ لێو+ ئە+ قوڵی] لچەقوڵی. 

لێوەلەرە/lêwelere: نتـ:[ لێو+ ئە+ لەرە] بریتییە لە ترسان بەجۆرێک لە لێو بێتە لەرزین یان لەبەر گریان.  

لێوەلەرزە/lêwelerze: نتـ:[ لێو+ ئە+ لەرزە] لێوەلەرە. 

لێوەلەرێ/lêwelerê: نتـ: لێوەلەرێ.

لێوبەبار/lêwbebar: نتـ:[ مجـ][ لێو+ بە+ بار] خەمبار. 

لێوبردن بەدەما/lêwbirdin be dema: نتـ: بریتییە لە تووڕەبوون بە جۆرێک کە لە عەزرەتدا لێو بەرێ بەدەمدا.{ خاڵ، ب، ل، 438}.  

لێوپەڕین/lêwpeřîn: کتن:[ لێو+ پەڕین] لەرینەوەی بێ ئیختیاری لێو. 

:: ماوەیەکە لێوم دەپەڕێ بڵێی کێ ماچ بکەم.{ ڕێژگە، ل، 244} 

لێو کرۆژتن/lêw kirojtin: کتن:[ لێو+ کرۆژتن] لێو کرۆشتن. 

لێو کرۆشتن/lêw kiroştin: کتن: بریتییە لە تووڕەبوونی زۆر یان حەسرەت و ئاوات.  

لێوگەزتن/lêwgeztin: کتن، کتپ: لێوگەستن، لێو کرۆشتن، لێوقورووژان.

لێومژین/lêwmijîn: کتپ:[ لێو+ مژین] ماچکردن و مژینی لێو. 

لێویاگ/lêwiyag: ئانفا:[ د] فێدار.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 537} 

لێویان/lêwiyan: کتن:

1 – [ د] فێ لێهاتن،

2 – داخورپان، دڵ ڕاچەنین.{ هەژار، ل، 785}

3 – دێویان : ئەو کەسەک’ لونی’ یا ‘ ئازا و لونی’ خوەێ لەدەس داێە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 686}    

بزەی لێو/lêw: نتـ:

بێلێو/bêlêw: ئانتـ:[ بێ+ لێو] بێلچ.[ لا: acheilia]{ پەزیشکی، ل، 19}.

سووراوی لێو/lêw: نتـ: هەتوانی لێو هەم بۆ جوانکردن و هەن بۆ ڕەنگکردن.  

.

.

_________

لێو/lêw: ن: زێوار، قەراغ، کەنارە یان کەناری و لچی شت، قەراغ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 537}

لێوار/lêwar: ن: کەنار، کەنارە

لێوارە/lêware: ن: زێوارە، لێوار. 

لێوان/lêwan: ئان:[ لێو+ ئان]

1 – پەرداخ : دەفرێکە تا لێوەکەی پڕ بێت لەشت.  

2 – پڕ، سەرڕێژ.

لێوانلێو/lêwanlêw: ئانتـ:[ لێوان+ لێو] لیپاولیپ.  

لێوانە/lêwane: نتـ:[ لێوان+ ئە] لێوان. 

لێواولێو/lêwawlêw: ئانتـ:[ لێو+ ئاو+ لێو] لێوانلێو.  

لێودار/lêwdar: ئانتـ:[ لێو+ دار] بەلێوارە. 

لێودان/lêwdan: کتن:

1 – هاتنەخوارەوی شتی شل لە لێوی دەفر بە ئاسانی کە نەڕژێ.{ خاڵ، ب، ل، 438}.  

2 – دەفرێ کە بە سانایی ئاوی لێ ڕۆکرێت. 

:: ئەم قاپە لێو نادا.

لێوی دەریا/lêwî derya: ن:[ ئینگـ: Shoreline]

.

.

. 

.