نیوەنمەک/nîwemimek: نتـ:[ تشت][ نیو+ ئە+ نمەک] لەپەیەکی شەڵتەی گەرمی سەر برین دادەنرێت لە جێگایەکی بەئازار لە ئەندامی لەش.
هەویرێکی نیوەبرژی کەم خوێی گەرمە دادەنرێت لە شوێنی بەئازار
ئەگەر کەسێک برینەکی لە لەشی هەبووایە، نیوەنمەکیان لەسەر دادەنا که بریتی بوو لە هە ویر و ڕۆن، نیوەنمەک، پارچە هەویرێکە لە ئاردی گەنم پێک دێت، شک نابەم لەڕووی زانستییەوە هیچی لەبارەوە نووسرا بێت، وەلێ تائێستەش لەزۆر دەڤەری کوردستان وەک چارەسەر، بۆ برین، زیپکە، ئازاری ناوچەیی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ، پشتی پێدەبەسترێت، لە وەرزی هاویندا ڕاستەوخۆ و لە زستاندا دوای گەرم و چەورکردنی، بەتایبەت لەو گوندانەی دوورن لە بنکەی تەندروستییەوە بەکاردەهێنرێت
.
.
.
.