هاوڕێ/hawřê: نتـ:[ هاو+ ڕێ] ئاوقه‌را، ئاوڕێ( هـ)، هاوڕێ، ڕێهەڤ، هاواڵ، هاوتا، هاوتەک، هاودەم، هه‌ڤاڵ : کەسێکە لەڕێڕەودا لەگەڵتدا بێت{ خاڵ، ب 3، ل، 502}{ مەردۆخ، ب 2، ل،45}
{ هەمبانەبۆرینە، ل، 369}
هاوڕێگە/hawřêge: نتـ:[ هاوڕێ+ گە] ئەو کەسەی بەهەمان ڕێدا بڕوات.
هاوڕێیەتی/hawřêyetî: نچ:[ هاوڕێ+ یەتی] بوونە دووکەس بە هاوڕێ.
هاوڕێیی/hawřêyî: نچ:[ هاوڕێ+ یی] ئامڕایی، هاوڕێتی، ریهەڤی( کباک)، هاوڕایی.{ گیوی، ل، 906}
جۆره‌كانی هاوڕێ |
|
مرۆڤ هیچ كات بێ هاوڕێ نه‌بووه له سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه هاوڕێ‌و هاوده‌مێكی پێویست بووه تا له ساته‌كانی ژیانیدا هاوڕێیه‌تی بكات، به‌م شێوه‌یه‌ش به پێی كه‌سه‌كان جۆری هاوڕێیه‌تیه‌كه ده‌گۆڕێت: | |
هاوڕێی نمونه‌یی | ئه‌و هاوڕێیه كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ژیانی خۆتی هه‌یه، له هه‌مان گه‌ڕه‌ک و ناوچه نیشته‌جێیه، تاكه كه‌سه كه له تۆ تێده‌گات و له بیروبۆچونه‌كانت شاره‌زایه، چونكه ژیانێكی هاوشێوه‌ی ژیانی تۆ به‌سه‌رده‌بات، كاتی پێویست ده‌توانی كێشه و خه‌مه‌كانی خۆتی بۆ باس بكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه پارێزگاری بكه له مانه‌وه‌ی ئه‌م هاوڕێیه‌ت. |
هاوڕێی دانا | ئه‌و هاوڕێیه‌یه كه شاره‌زایی له هه‌موو بوارێكدا هه‌یه، كاتێک له‌گه‌ڵیدا ده‌بیت هه‌ست بەئه‌مان ده‌كه‌یت، له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ک ده‌توانی داوای كۆمه‌ک و یارمه‌تی لێ بكه‌یت، تاوه‌كو ئامۆژگاریت بكات. |
هاوڕێی خۆشی | هه‌موو خه‌م و دوودڵییه‌كت له بیرده‌باته‌وه، كاتێک له‌گه‌ڵی ده‌دوێیت، ئازاره‌كانت له‌سه‌ر سووک ده‌كات و زه‌رده‌خه‌نه ده‌خاته سه‌ر لێوه‌كانت. |
هاوڕێی مێژوویی | شایه‌تی ده‌رێكی باشه به‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ژیانته‌وه، ئه‌م هاوڕێیه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕۆژێک له ڕۆژان له‌سه‌ر یه‌ک كورسی خوێندن له قۆناغی سه‌ره‌تایی، یان ئاماده‌یی بوون و به‌یه‌كه‌وه‌بوون، هاوڕێیه‌كی به‌نرخه په‌یوه‌ندیتان بپارێزه، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیش یه‌كتان نه‌بینیبێت. |
هاوڕێی به‌سۆز | ئه‌مجۆره هاوڕێیه گرنگیه‌كی زۆرت پێده‌دات، هه‌ركات خه‌مه‌كانتی بۆ باس ده‌كه‌یت، هه‌مووكات له به‌رژه‌وه‌ندی تۆ كارده‌كات و ڕێت پێ‌نیشان ده‌دات، هه‌ندێجار وه‌ها مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه‌ک ئه‌وه‌ی منداڵی ئه‌و بیت. |
هاوڕێی به‌وه‌فا | بنچینه‌ی ناسینی ئه‌مجۆره هاوڕێیه‌تیه‌كی كۆنه، یاخود كارێكت بۆ ئه‌نجامداوه، یاخود له ڕۆژێكدا یارمه‌تییه‌كت داوه به شێوه‌یه‌ک كاریگه‌ریت له‌سه‌ر ژیانی به‌جێهێشتووه، ئه‌م ناسینه‌ش گۆڕاوه بۆ هاوڕێیه‌تی هه‌موو كاتێک هه‌ڵسوكه‌وتی جوانی لێده‌بینیت. |
هاوڕێی كاتی | ئه‌م جۆره‌یان به‌هۆی بارێكی تایبه‌تییه‌وه ناسیوته، یاخود به‌هۆی پاره‌وه، یان پله و شوێنی كاره‌كه‌ته‌وه، یان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه هۆكاری ناسینتان بووه، ئه‌م جۆره هاوڕێیه‌تیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی هۆكاری یه‌كتر ناسینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به‌كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ی واز دێنێت و دوورده‌كه‌وێته‌وه، سه‌دان بیانو‌و پاساویش ده‌هێنێته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی. |
هاوڕێی ته‌نگانه | ئه‌مجۆره هاوڕێیه هه‌موو كات له‌گه‌ڵتدا نیه، خۆشه‌ویسته له لات به‌ڵام دووره لێته‌وه، ته‌نها له‌كاتی بۆنه‌كاندا ده‌یبینیت. له‌كاتی ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگانه‌دا هه‌میشه له‌گه‌ڵتدا ده‌بێت، هه‌تاكو چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كه‌ت. |
ئامادەکردنی نه‌جات عه‌بدولڕه‌حمان |
هاوڕێباز/hewřêbaz: ن:[ هاو+ ڕێباز] دۆست، هاوڕێ، ، هەڤڕی.{ فەرهەنگا کانی، ل، 582}
.
.
_____________________
هاوڕێ/Hawřê: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.
:: هاوڕێ باخەوان کە دا‌هێنەری کوردیپێدیایە، شانازییەکی گەورەیە بۆ کورد کە ڕۆڵەی وەها زرنگی هەیە.
.
.
.
.