هەڵۆ/heľo: ن:[ باڵ] ئەلوی، ئەلهۆ( کباک)، ئەیلۆ( کباک)، باوەشی : باڵندەیەکی درندەیە، گۆشتی گیانەوەری لە خۆی بچووکتر دەخوات، نووکی باڵەکانی تیژە، لاقەکانی زۆر بەهێز نین، تەمەنی دەگاتە 30 ساڵێک.[ ئینگـ : Falcon , hawk]{ کەمالنامە، ل، 695}. 

پۆلێنکردنی زانستی 

 شانشین  هۆبە پۆل پلە خێزان  چەشن جۆر
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان   باڵندە  گۆشتخۆرەکان  هەڵۆییەکان هەڵۆ
 هەندێک لە جۆرەکانی هەڵۆ لە جیهاندا

هەڵۆی چیماچیما/heľoy marxorî çîmaçîma: نتـ:[ باڵ] جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆرە، پەڕی سەر و سینگی سپییەکی مەیلەو سوورە، چاوی قاوەییە، لاقەکانی سپی مەیلەو زەردێکی کاڵە. سەرەوەی کلکی لە کاتی فرێندا سپی سەنوێنت، لەسەر لاسەی مار و مێروو دەژێت. لە باشووری کیشوەی ئەمەریکای باکووری دەژێت لە وڵاتی کۆستا ریکا .[ لا : Milvago chimachima].{ کمالنامە، ل، 697}. 

هەڵۆی چیمانگۆ/heľoy marxorîçîmango: نتـ:[ باڵ] جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆرە، پەڕی سەر و پێستی مەیلەو سوورە، چاوی سوورە، هێلی سپی و بپری تێدایە. لاقەکانی زەرد ڕەنگە. لەسەر لاسەی مار و مێروو دەژێت. لە کیشوەی ئەمەریکای لاتینی دەژێت لە وڵاتی ئەرجەنتین و بەرزایل.[ لا : Milvago chimango].{ کمالنامە، ل، 697}. 

هەڵۆی ڕەش/heľoy řeş: نتـ:[ باڵ] buteonine

هەڵۆی ڕۆژهەلات/heľoy řojheľat: نتـ:[ باڵ] ئەم جۆرە هەڵۆیە لە ڕۆژهەکاتی هیندستان تاوەکو کیشوەی ئاوسترالیا دەژێت.[ لا : Falco severus ][ ئینگـ : Oriental hobby falcon ]

هەڵۆی دەشتێ/heľoy deştê: نتـ:[ باڵ] ئەلهۆکێ دەشتێ.

هەڵۆی دۆڵان/heľoy doľan: نتـ:[ باڵ] ئەلهۆکێ دەشتان.

هەڵۆی زێرین/heľoy zérîn: نتـ:[ باڵ] ئەلهۆیێ زێرین.  

هەڵۆی شاهین/heľoy şahîn: نتـ:[ باڵ][ هەڵۆی+ شاهین، شاهێن ] شاباز، شاهینی ڕەش : پەڕی سەر و پشتی ڕەشە، چاوی ڕەشە، پەڕی بەرسنگی قاوەی مەیلەو سوورە و سپی یە، هێڵێکی بازنەیی سپی یە بەدەوری میلییەوەیە، لاق و چرنووکی زەردە. باڵندەیەکی درندە و تێر نەخۆرە، لە هندستان و باشوری چین دەژێت.[ لا : Falco peregrinus][ ئینگـ : shaheen falcon , peregrina falcon] 

هەڵۆی شەمشەمەکوێرەخۆڕ/heľoy şemşemekwêre xor: نتـ:[ باڵ][ هەڵۆی+ شەمشەمەکوێرە+ خۆر] جۆرە هەڵۆ یەکە لە باكووری چەنگەڵی ئەمەزۆن و  باشووری کیشوەی ئەمەریکای باكوور دەژێت. پەڕی سەر و پشت و سینگی ڕەشە، بازنەیەکی سپی بە دەور ملی هەیە، سکی پرتەقاڵییە، قاچەکانی زەردە. دەندووکی و نینۆکی ڕەشە.[ لا : Falco rufigularis] [ ئینگـ : Bat falcon]

هەڵۆی کوللە/heľoy kulile: نتـ:[ باڵ][ هەڵۆی+ کوللە] کوللەخۆر : جۆرێکە لە هەڵۆ، پەڕی سەری هەندێکییان بۆرە یان شینە، چاوی ڕەشە، پەڕی پشتی سوورێکی پرتەقاڵییە، پەڵەی ڕەشی تێدایە، دەندووکی شینی کاڵە، قاچی زەرد و نینۆکەکانی ڕەشن. جۆرییان زۆرە، لە زۆر ناوچەی سەر گۆی زەوی دەژێن. [ ئینگـ : kestrel]{ کمالنامە، ل، 697}. 

هەڵۆی ماسیگر/heľoy masîgir: نتـ:[ باڵ] ئەلهۆیێ ماسیگر.  

هەڵۆی مێکسیکی/heľoy masîgir: نتـ:[ باڵ][ هەڵۆی+ مێکسیکی] جۆرە هەڵۆیەکی گەورەی مامناوەندی یەە، ڕەنگی قاوەیی و سپی پەلەپەلە یە، چاوی ڕەشە، قاچی زەردە، دەندووک و نینۆکی ڕەشە، باڵەکەی لەکاتی فڕیندا دەگاتە یەک مەتر و کێشی دەگاتە 720 گرام. لە ووڵاتی مێکسیک و ڕۆژئاوای وولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژێت، چۆلەکە و مێروو دەخوات.[ ئینگـ : falcon mexicanus][ لا : prairie falcon]  

باڵابان/baľaban: ن: [ باڵ] لاچیین، هەڵۆی ئاسمخۆر : جۆرێک هەڵۆیە، کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا وە تاکو ڕۆژئاوای چیین و و لە باشووری ڕووسیاوە تاکو سەرچاوەکانی ڕووباری نییل دەژێت.[ ئینگـ : Saker falcon]

مایینی شەیتان/mayînî şeytan: نتـ:[ باڵ] جۆرە هەڵۆیەکی ناشیرینە. [ ئینگـ : secretary bird]{ کمالنامە، ل، 4}

مانۆڕەک/manořek: ن:[ باڵ] جۆرە هەڵۆیەکەوە. [ ئینگـ : True Falkon]{ کمالنامە، ل، 6}

.

.

.

.