پرسە/pirse: نتـ:[ مجـ][ پرس+ ئە] پۆرس( ل)، پۆرسێ( کرما) : کۆڕی تازیە و سەرەخۆشی کە بۆ خزم و کەسی مردوو دایدەنێن و خەڵک دێن و سەرەخۆشیان لێدەکەن. سەرەخۆشی کردن لە خاوەن مردوو.

پرسەدار/pirsedar: ئانتـ:[ پرسە+ دار] پرسەکار، پرسەگێڕ، خاوەن مردوو.

پرسەدانان/pirsedanan: کتن:[ پرسە+ دانان] پێکهێنانی سەرەخۆشی، سەرەخۆشی دانان.  

پرسەکەر/pirseker: ئانفا:[ پرسە+ کەر( کردن)] کەسێکە پرسە بکات لە خاوەن مردوو، دڵدەرەوەر.

پرسەکردن/pirsekirdin: کتپ: سەرەخۆشی کردن، داخ خواردن.

پرسەگورگانە/pirsegurgane: نتـ:[ پرسە+ گورگ+ ئانە] پرسکردن بەرووڵەت بە یەکێک بۆکارێک کە نەتەوێت لەپاشەرۆژدا گلەیی بکات.

:: پرسەگورگانێیی پێ کرد :c پرسی پێ کرد و بەقسەی نەکرد.

پرسەگورگانێ/pirsegurganê: نتـ:[پرسە+ گورگ+ ئانێ] پرسەگورگانە.

پرسەلێکردن/pirselêkirdin: کتپ: سەرەخۆشی لێکردن، دڵدانەوە، دڵگەرم ڕاگرتن.

.

.

.

.