پزیسک/pizîsik: ن:[ گەرمیان] بەو پارچە وردە پشکۆیانە دەگووترێت، کە لە ئاگردەبنەوە.
{
گرمەو پزیسکەی چەخماخەی پارە
بەرق و بریسکەی شوعلەی شەرارە
}{مەولەوی}.
پزیسکە/pzisk: ن:[ هـ] پریشک.
قەوار/qewar: ن: قوار: خۆڵەکەوەی پزیسکی تەندوور.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 589}.
قواڕ/qwař: ن: کۆڵە : خۆڵەکەوەی پزیسکی تەنوور یان خۆڵەمێشی تەندوور.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 558}
.
.
.
.