پیادە/piyade: ن:[ پهـ : piyātak]

1 – پێ کوڕە، پێیادە، پەیا( کباک)، پەیە( زا)، پێڕۆ، پاپیاگ : کەسێک کە بە پێ بڕوات. >< سوارە.

2 – [ واز] داشێکە لە یاری شەترەنجدا، پەیاک، سەرباز.

3 – [ مجـ] بریتییە لە مرۆڤی نەشارەزا لە کارێک، گەلحۆ، ساویلکە، نەزان، گەوج.

::  فیسارکەس لە خۆیندن پیادەیە.

4 – تاقمێک لە لەشکر و قوشەن کە ئەسپیان پێ نیە و بە پێیان دەچن بۆ شەرکردن.

5 – جۆریک لە تفەنگی کۆن.

پیادەبوون/piyadebûn: کتن:[ پیادە+ بوون]

1 – هاتنەخوار لە بارەبەر.

2 -[ ئد] تێنەگەیشتن، نەفام بوون.  

پیادەچوون/piyadeçûn: کتن:[ پیادە+ چوون]  بەپێیان ڕۆیشتن و ڕێگابڕین.

پیادەرۆ/piyadero: نفا:[ پیادە+ ڕۆ( ڕۆیشتن)] شۆستە، كەناری شەقام :  ڕێگایەک کەتەنها پیادەهاتووچۆی لەسەر بکات.  

پیادەرێ/piyaderê: نتـ:[ پیادە+ ڕێ ( ڕێگا)] شۆستە: رێگایەک کە تەنها پیادە پێی دەڕوات.

پیادەکردن/piyadekirdin: کتپ:[ پیادە+ کردن] دابەزاندن، هاتنەخوار، ژهەڤدانین. بەپێ ڕۆیشتن.

پیادەیی/piyadeyîپیاد]

1 – بوونی مررڤ بە پیادە.

2 – تەمەڵی، کەودەنیی، گەوجیی، نەزانیی، ساویلکەیی، گەلحۆیی.

.

.

.

.