پەلک ¹ /pelik: ن:[ هـ][ ڕوو]
1 – ڤەرگ، ڤەلگ، بەرگ، بەڵگ : گەڵای درەخت.
2 – پەڕی گوڵ.
پەلکەبەدراوە/pelike bedrawe: ن:[ ڕوو] گیایەکە دوو بست بڵند دەبێت و گەڵای وەکوو پارەیە گوڵی زەردە دووڕی گوڵەکان، کە وەرین لە جێگڕی وان تشتێکی باریک و خأ دەردەکات وەکوو ئەگوستیلەی وڕیە.
پەلکەمێو/pelikemêw: نتـ:[ ڕوو] گەڵامێو، بەرگەمێو، بەرمێو، ئاپراغ _ یاپراغ.
پەلکۆکە/pelikoke: ئانتـ:[ ڕوو][ پەلک+ ئۆکە] گەڵاکۆکە، نیمچە گەڵا.
پەلکەمەلیچکانە/pelkemelîçikane: ن:[ ڕوو]
پەلک ڕەیحان/pelik řeyĥan: نتـ: جۆرە کراسی قەدیمی ژنانەبوو.
.
.
_____________
پەلک ² /pelik: ن: جێگڕی خۆڵەمێشییە : سەرگووێلک، سەرانگووێلک.
پەلکدار/pelikdar: نتـ: ئاسنێکی دوو پەلی لووت تیژە، نەخش و گێڕی پێدەکرێت.
.
.
_____________
پەلک ³ /pelik: ن:[ جوانکاری] پرچی هۆندراوە، کەزی، پەلکە، بسک، سکۆک.
پەلکە/pelike: ن:[ هـ] پرچی هۆندراوە، پەلیک، گوجی، بەندی کەوڕ و کراس و ئیتر.
.
.
_____________
پەلک 4 /pelik: ن:[ توێ] پێڵوو. [ لا: polpebrasuperior]
پەلکی چاو/pelikî çaw: نتـ:[ توێ] پێڵووی چاو، پشت چاڤ.
{
چەند خۆشە لەکاتی گیانە لاوم
پەنجەی مەمی لێک نێ پەلکی چاوم
}{ هەژار : مەم و زین، ل، 327}.
پەلکەی گوێ/pelkey gwê: نتـ:[ توێ] نەرمایی گوێ، پەڕەی گوێ، چیچکەی گوێ، دەڵەدەی گووێ، نەرمەڵەی گوێ.
پەلەگوه/peleguh: نتـ:[ توێ] بناگوێ، بنەگوه، پەلکەی گوێ.
.
.
.
.