کردار/kirdar: ن: پشک، فرمان، فێل( فیعل )، کار، کردێر، کرن.[ ئینگـ : Verb].
:: کار وشەیەکە ڕوودان و کاتی تێدایە.{ ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی – کۆڕی زانیاری کورد}.
کار لە ڕووی( هێز) ەوە دابەش دەکرێت بۆ تێپەڕ و تێنەپەڕ لە زمانی کوردیدا. | |
کاری تێپەڕ | ئەم کارە لە کوردیشدا وەک زمانەکانی تر تایبەتیێکی بنجی تێدایە، ئەو تایبەتیەش بریتییە لەوەی کە پێویستی بەبەرکار ( مفعول ) هەیە بۆ تەواوکردنی واتەکەی |
خواردم | نانم خوارد |
گرتیان | مەلیان گرت |
کاری تێپەریش لە ڕووی هێزەوە لە کوردیدا دەبێت بە دوو جۆر | |
جۆری یەکەم | ئەو کارەیە کە پیویستی بەیەک ( بەکار) هەیە و تاوی ناڕوا بۆ دووەم |
کاغەزی نووسی | |
دەرسمان خوێند | |
جۆری دووەم | ئەو کارەیە کە پێویستی بە پتر لە بەرکارێک هەیە |
پارەت دەدەمێ | |
نازەنین دراو دەداتە ئەڤین | |
بەردم گرتە چۆلەکە کە |
کاری تێپەر ئەو کارەیە کە پێویستی بە بەکاری ڕاستەقینە هەیە | |
پشیلە گۆشت دەخوات | |
پۆڵا دەستی خۆی بڕی | |
دارەکە مەشکێنە |
کاری تێنەپەر ئەو کارەیە کە پێویستی بە بەرکاری ڕاستەقینە نییە | |
دانا هات | |
ئازاد نووست | |
دوو کیلۆ ڕۆیشتم | |
مانگێک بە ڕۆژوو بووم |
کار لە ڕووی فۆرمەوە | ||
کار لە ڕووی فۆرمەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە | ||
کاری سادە | ئەو کارەیە کە لە تاکە یەک وشە پێکهاتووە و ناشێت کەرت بکرێت | خواردی، نوست ، پسا |
کاری ناسادە | ئەو کارەیە کە لە کارێک و زیادییەک پەیدا بوو بێت | هەڵکەوتن، دەستگرتن، سەربڕین، چاوپۆشین |
کاری ناسادە لە زمانی کوردیدا سێ جۆری هەیە | ||
جۆری یەکەم | ئەو جۆرەیە کە زیادییەکەی وشەیەکی واتادار بێت | سەربڕین، دەستگرتن |
تێبینی | لەم کارانەدا کۆبوونەوەی کارەکە و وشە واتادارەکە واتایەکی تازە پێک دێنێت کە هیچ کامیان بە تەنیا نایبەخشن | لیژنە زاراوەی ( لێکدراو)ی پەسەند کرد بۆ ئەم کارانە |
جۆری دووەم | ئەو جۆرەیە کە زیادییەکەی پێشگر یان پاشگر بێت، لەمەدا زیادییەکە واتای سەربەخۆی نییە، بەڵام واتای کارەکە دەگۆڕێت | هەڵگرتن، دابەزین، کردنەوە |
تێبینی | لیژنە زاراوەی | ( داڕژاو : دروستکراو )ی پەسەند کرد بۆ ئەم کارانە |
چۆنیەتی کاری تێنەپەڕی بۆ تێپەڕ | کار بەپێی ناوەڕۆک | |
شيوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن | ئەو رێژەیەی کارە کە ڕاستەوخۆ ئەنجامی هەواڵ دەدات بە کەسێک یان شتێک و شک و گومانی تێدا نییە .. گومانی تێدا نییە کە کارەکە ڕوویداوە یان ڕووینەداوە، ڕوودەدات یان ڕوونادات | |
شيوازی ڕێژەی دانانی | ||
شێوازی ڕێژەی کار | ||
شێوازی ڕێژەی داخوازی |
.
.
______________________
کردار/kirdar: ن:
کرداربار/kirdarbar: ن: [ ئینگـ : practicability]{ سەلاحەدین، ل، 675}.
کردارباری/kirdarbarî: ئان: [ ئینگـ : practicable]
کرداردکت/kirdardikit: کتپ: مەشق دکت، کار دکت، رێزک مەشق.[ ئینگـ : practise]
کردارکرن/kirdar kirin: ن: [ ئینگـ : practising ]
کردارکری/kirdar kirî: ئانفا: کردارکراو [ ئینگـ : practiced or practised ]
کرداری/kirdarî: ئان: کردەنی، کردار.[ ئینگـ : practical]
کرداریتی/kirdarîtî: نچ: [ ئینگـ : practicalness ]
ب کرداری/bi kirdarî: ئاکتـ: [ ئینگـ : practically]
.
.
.
.