کوچک ¹ /kuçik: ن:[ تشت][ کباش][ لوڕ][ کباک، باد]
1 . بەرد، تەوەن، سەنگ، کەڤر، کوچگ : بەردی نە زۆر گەورە نە زۆر بچووک.{ خاڵ، ب، }{ مەردۆخ، ب 2، ل، 333}
{ گیو، ل، 784}
2 . لیسپا ، تفک، کوانو، کوانگ: سێ بەردی ئاگردان.{ هەمبانوبۆرینە، ل، 781}.
3 . دیزەی چكۆڵە.{ گیو، ل، 784}
کوچکانی/kuçkanî: ن:[ کباک] قۆچقانی.
کوچکاور/kuçkawir: ن:[ تشت][ کوچک+ ئاور] ئاوورگ.{ گیو، ل، 784}
کوچکە/kuçik: نتـ: [ تشت] قۆچکە.
1 . بەردی کوانوو.{ هەمبانوبۆرینە، ل، 626}.
2 . سێ بەردە لە جیاتی سێ پایە لەژێر مەنجەڵ و دیزە و هیتردادەنرێت، بۆخۆاردن لێنان.
:: کوچکەبەرد.
کوچکەسان/kuçkesan: نتـ: بەردی تیخ تیژکردن.
کوچکەهەسان/kuçkehesan: نتـ: کوچەسان.
کوچک بنەڕەت/kuçik bineřet: نتـ: بەردی بناغە، خەرسەنگ، گابەرد.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 334}
کوچکتاش/kuçiktaş: نفا:[ پیشە][ ئەردە] بەردبڕ، بەردتاش.
کوچک تانکە/kuçik tanke: نتـ: بەردی هەستەشکین، سەنگی هەستە.{ گیو، ل، 785}
کوچکتراش/kuçiktaş: نفا:[ پیشە][ فەیلی] بەردتاش.
کوچکتراشی/kuçiktaş: نچ:[ پیشە][ فەیلی] بەردتاشی : هەرتشتێک پەیوەندی بە بەرتاشییەوە هەبێت.
کوچک تێژ/kuçik têj: نتـ: بەردی تیژ.
کوچک جلشتن/kuçik cilşitin: نتـ:[ کۆن] بەردێک جاران لەکاتی شتندا جل و بەرگیان پێ کوتاوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 334}
کوچک چەخماخ/kuçik çexmax: نتـ: بەردەئەستێ.
کوچکچن/kuçikçin: نفا:[ پیشە] خەرەن، کەڵەک : سنەگچن.
1 . کەسێک لە ئیشکە بەرددانان زانا بێت.
2 . دیواری ئیشکەبەرد.
کوچکڕەش/kuçikřeş: ئان:[ مجـ][ کوچک+ ڕەش] بێفەڕ، جووت قۆشە. جووت مۆر: بریتییە لە شووم، malwêran.{ فەرهەنگا کامران، ل، 397}
:: کوچکەڕەشە، ڕەشەکوچک، کوچکەی سیاو( هـ): بەردی ڕەش.{ وشەنامە، ل، 759}
کوچکڕێژە/kuçikřêje: نتـ:[ کوچک+ ڕێژ( )+ ئە] بەردەشووشە.
کوچکسەخت/kuçiksexit: نتـ: سەختەکوچک : جۆرە بەردێکی ڕەق و پتەوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 335}
کوچکفەرش/kuçikferiş: نتـ:[ ئەند] سەنگفەرش: بەردەڕێژ، چەوڕێژ.
کوچک قەڵباز/kuçik qeľbaz: نتـ:[ واز] فڕکەباز : بەردێک بەسەرئاودا دەیهاوێژن و چەند جار لە ئاوەکە دەدات و هەڵدەستێتەوە.
کوچک قەڵبازخستن/kuçik qeľbazxistin: کتپ:[ واز] بەرد فڕێدان بەسەر ئاودا.
کوچک قەڵماسک/kuçik qeľmasik: نتـ: بەردی بەرزەقانی.
کوچک قەور/kuçik qewir: نتـ: تەڵەبەری سەر گۆر.
کوچک قیر/kuçik qîr: نتـ: ئاسفالت، قیرتاو.
کوچک لچ حەوز/kuçik liç ĥewiz: نتـ: بەردەنوێژ، تەوەنەنما( هـ)، کوچک دانیشتن، کوچک نوێژ.
کوچک ناوکە/kuçik nawke: نتـ: بەردێک کە ناوکی پێدەشکێنن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 335}
کوچکۆک/kuçkok: ن: بێچکەلە، بووچک، پچووک.
کوچکوکوانگ/kuçik û kwanig: ن:[ د] بریتییە لە وەجاغی ئاگر.
:: بەم کوچک و کوانگە رازی نییە.
کوچکوکەڵەک/kuçik û keľek: ن: قەلاقووچکەبوونی بەرد لەسەریەک : شوێنی بەردەڵان و ناخۆش.
.
.
__________________
کوچک ² /kuçik: ئان: بێگیان.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 333}
:: کوچک و پنچک.
.
.
_________________
کوچک ³ /Kuçik: ن:[ کوردستان] دووگوندی کوردستان بەم ناوە ڕژێمی بەعسی عەرەبی کاولی کردووە.
کوچک نەخشێنە/Kuçik bexişêne: نتـ:[ کوردستان] گوندێکە لە باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعسی عەرەبی کاولی کردووە.
کوچک وەتەمیش/Kuçik wetemîş: ن:[ کوردستان] گوندێکە لە باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعسی عەرەبی کاولی کردووە.
.
.
.
.