کە/ke: ئامـ:
1 – ئەگەر، گەر، هەکە، هەگەر، هەکەر : ger, eger, heke, heger, heker, heko
:: کە تۆ لێرە نەبای، ئەمن نەدەهاتم.
{
}{ نالی}
یان
{
}{ مەحوی}
2 – کاتێکی، دەمێکی، هەردەمێ.
:: کە تۆهاتی، من دێم.
:: کە تۆهاتییە ماڵی ئازادی، ئەمن لەوێ بووم.
3- بۆ بندیواریش بەکاردەبرێت.
ئەو نامەیەی، کە بۆ منت نووسی بوو، وەڵامم دایەوە.
4 –
ئامرازێکە کە بکەوێتە نێوان دوو ووتارانەوە، ووتاری دووەم تەواو دەکات.
:: ئەوکەسە بە پیاو و مەرد دەژمێردرێت، کە یەکڕەنگ بێت.{ گیو، ل، 737}
:: هەستێک کە پێناسە ناکرێت
.
.
کو : دەما، گاڤا، وەختا، مادەم، پامادەم،ku, : dema (ku), gava (ku), wexta (ku); madem, pa madem:
:: کەوایە، بۆ نایە ؟ . Ke wa ye, bo nayê
:: مادەم وایە، چما نایێ ؟ Madem wa ye, çima nayê
داکو، دا daku, da
:: هاتم کە بتبینم. هاتم داکو تە ببینم. :Hatim ke bitbînim Hatim daku te bibînim
کەوایە، بۆ نایە
نە نازانی مەڵێ، ئەگەر نازانی نەبێژە : Ne nazanî mellê Eger nizanî nebêje
.
.
_____________________
کە/ke: ف:[ رەگی چاوگی( کردن)ـە دۆخی ئێستایەی و بەردەوامی دە]
نموونە | ئامرزای دۆخی ڕانەبردوو و داخوازی | رەگی چاوگی( کردن)ـە دۆخی ئێستایەی و بەردەوامی دە | جێناو | |
ڕانەبردوو | دەکەم | دە | کە | م |
ڕانەبردوو | دەکەیت | دە | کە | یت |
داخوازی | بکە | ب | کە |
.
.
کە/ke: ئامـ:
1 – پاشگری دیاری کردن
نموونە | ||
کوڕەکە | کوڕ+ | ەکە |
ئەوەکە | ئەو+ | ەکە |
2 – ئیتر، تر، ئیدی، دی، هیکە
:: ئەوەی کە.
:: پیاوێکی کە.
.
.
.
.