گاڵ ¹ /gaľ: ن:[ ڕوو][ ناوێکی کۆنی گڵێنه‌، هەرزنە تاڵەی ئێستاکەیە] گەنمی ڕەش : گیایەکە هێشوویی و ڕەنگ سوور و دەنکەکانی هێلکەیین، ڕووەکێکە لە دانەوێلەکانی سەربە بنەماڵەی gramineae یە، تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ، پەموو یان لۆکە یە، بەزۆری لە ڕووسیا و ئاسیای ڕۆژهەڵات دەچیندڕیت. کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، بۆ ئالیکی مەڕ وماڵات هەندێ لە باڵندان دەچێندرێت.[ لا : panicum miliaceum ]

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division  class  order  family  genus species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 plantae magnoliophyta liliopsida poales poaceae

panicum

panicum miliaceum
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان       گاڵ

 

 پەندی پێسێنان 
 یا گاڵ دێنێت یان پەموو .{ شێوەزاری موکری} : ئەم ئیدیۆمە و بۆ کارێکی نابەدڵ و دوودڵ لە ئەنجامدانی دەگووترێت، واتا یان باش دەردەچێت یا خراپ. 

{

که تۆ گیرفانپڕی گیرفانبڕی، من هەر هەژار ماوم
که تۆ خۆت دا به خواردن،  من لە گەڵ گاڵ و بەڕوو کوردم

}{ هەژار}

.

.

____________________

گاڵ ² /gaľ: ن:[ دەنگ]

1 – بانگ : bang، دەنگ : deng، دەی : dey، گازی : gazî، هاوار : hewar : بەهەرا و هوریا ڕاونان

:: لێرە گاڵیاندا

2 – دەنگی زارۆی ساوای تازە زمان گرتوو .{ هەژار، ل، }

:: هەر گاڵ و بوغیەتی

گاڵەگاڵ/gaľegaľ: ئانتـ: هەرا و گوریای یەک لە دەای یەک. 

گاڵدان/gaľ: کتپ: قاودان، هاندان. 

گاڵ گاڵێن/gaľ gaľên: نتـ:[ دەنگ] گازگازێن. 

 

گڕ و گاڵ/giř û gaľ: نتـ:[ دەنگ]

.

.

.

.