گه‌مارۆ‌/gemaro: ن:[ ئاب]

1 – ئابڵووقه _ ئەبڵووقە، گیر، ده‌ورەگیران. 

::  گه‌مارۆی ئابوری.

2 – پەلامار، شاڵاو

گه‌مارۆدان‌/gemarodan: کتن:

1 – ئابڵووقه‌دای ( هـ) ئابڵووقه‌دان، ده‌وره‌دان، ده‌ورەگرتن، چوارده‌وره‌ڵێدان، به‌گییرهێنان‌.[ ئینگـ : surrounding]

2 – گه‌لەکۆمه‌کێ لێکردن و هێرش بردنه‌سه‌ر( دوژمن)، پەلاماردان، شاڵاوبۆبردن.

گه‌مارۆدەر‌/gemaroder: نفا:[ هـ] ئابڵووقه‌ده‌ر.

گەمارۆ دران/gemarodiran: ن: ئابڵووقه‌دریای( هـ)، ئابڵووقه‌دران.

گەمارۆ دراو/gemarodiraw: ئانفا، نفا: ئابڵووقه‌دریا( هـ)، ئابڵووقه‌دریێ، ئابڵووقه‌دراو، چوارده‌وره‌گیراو، داپێچکری( کباک)، له‌ هه‌رچوارلاوه‌ مێزگیراو.( زه‌وی، ناوچه‌، ووڵات).[ ئینگـ : surrounded]

گەمارۆی ئابووری/gemaroy abûrî: ن: ئابڵۆقەی ئابووری. [ ئینگـ : Embargo ].  

گەمارۆدانی زەریایی/gemoradanî zeryayî: کتپ: ئابڵووقەی زەریایی.

گەمارۆی گوندی/gemaroy gundî: نتـ: گوندەواری( کباک، باد).[ ئینگـ : surround country]{ سەلاحەدین، ل، 959}.  

لە گه‌مارۆ دا‌/le gemaro da: نتـ:[ ئاب][ لە+ گه‌مارۆ+ دا‌] ئابڵووقه‌نه‌( هـ)، لەئابڵووقه‌دا.

.

.

.

.