گەردەلوول/gerdelûl: ن:[ كەش] بابلیسک، باگڕۆك _ باگڕۆکە، باگێژە _ گێژەبا، گێژەلووکە : جۆرە بایەکە خۆڵ یان ئاوی دەریا لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت. ئینجا پێچ دەکاتەوە و بەرزدەبێتەوە، خێرایی یەکەی لە ٧٥ میل/ کاژێر زیاترە.[ ئینگـ : cyclon]   

گەردەلوولی دەریایی/gerdelûle: ن:[ كەش][ ئینگـ : Tornado].

گەردەلوولە/gerdelûle: ن:[ كەش][ گەرد+ ئە+ لوول+ ئە] بادغێژە، باگرۆكە، باگوشە، باهۆز، تەندورەزەنە، گەردەبا، گوردەلوول، گێژەڵووكە: بایەكە لە ناوچەیییە لە پرێكا هەڵدەكات و بۆ ماوەیەكی كەم( چەند خولەكێك) بەردەوام دەبێت لە شێوەی منارەی بڵند و لەپرێكدا نامێنێت.

گەردەلوولی دەریایی/gerdelûle: ن:[ كەش][ ئینگـ : Waterspout].

.

.

.

.

.

.