یەخ/yex: ن:[ کەش][ هـ ، کهـ] چای، سەهۆڵ : ئەو ئاوەیە کە لە زستاندا لە نێوان دێراوی کشتوکاڵدا دەمەیەت و ڕەق دەبێت و سپی وەردەگێڕێت، یان ئاو کە لە پلەی ژێرسفر دا دەیبەستێت. 

یەخاو/yexaw: نتـ:[ بەخ+ ئاو] سەهۆڵاو، بەفراو.

یەخبەستن/yexbestin: کتن:[ یەخ+ بەستن] بوونە بەسەهۆڵ.

یەخبەند/yexbend: نتـ:[یەخ+ بەند] شوێنێک کەسەهۆڵی تێدا ببەستێت.  

یەخبەندان/yexbendan: نتـ:[ یەخ+ بەندان]

1 – ئەو ماوەیەیەکە ئاوی سەر ڕووبارو جۆگە دەیبەستێت و کەلەک( قایغ) نەتوانێت بپەڕێتەوە.

2 – مانگی یەخبەندان، سەهۆلبەندان.

{

پاییز زەڕ، یەخ جام، چارشێوێ ھەی تەم
دێرەن سوارەن نەوعەرووسی خەم

}{ مەولەوی}

ئان

{

لە کوورەی دڵ بیروون دێ ئاهی سەردم

عەجەب یەخ بێ لەناو چاهی سمووما  

}{ سالم : شاعیران، ل، 1014}

یەخبەنان/yexbendan: نتـ:[ یەخ+ بەنان( بەندان)] شوێنی بەستەڵەک.  

یەخچاڵ/yexç: نتـ:[ یەخ+ چاڵ]

1 – سارنجۆک، بەفرگر.

2 –  بوزەچاڵ : ئەو چاڵەی کەبەکادا دەپۆشراو بوزیان تێیدا هەڵدەگرت بۆ هاوین. 

یەخکەرڎەی/yex kerđey: کتپ:[ هـ][ یەخ+ کەرڎەی ] یەخکردن :  ڕچانی شتی شل بوونی بەسەهۆڵ.

یەخکردن/yex kirdin: کتپ:[ یەخ+ کردن] چایین( ئەردە) _ چیای( هـ)، چیەیەوەونە( هـ)، ڕچان( کناو)، ڕچگیان( کباش)، ڕچیان، ڕچین، ساردبوون، سەرمابوون _ سەرماخواردن، سەرماکێشان، هەست بەساردی کردن.

.

.

.

.