ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ي | y | Y |
وردەکارییەکانی پێتی ي لە زمانی کوردییدا.
هاوێژی ئەم پیتە بەم کلۆجە دەبێت | کەمێک دەم دەکرێتەوە بردنی زار بۆ لای مەلا شووی خوارەوە، بادەرکردن لە قورگەوە بۆ دەرەوەی دەم |
1 – پیتی( ي) بەپێی ئەلفبا یان شێوەنووسی لاتینی 30 هەمین پیتە لە زمانی کوردیدا، دواهەمین پیتە یان 37 ـەمین پیتە بەشێوەنووسی عەرەبی.
ئەم پیتە بەردەنگی خشەیی : Frscative : دەکەوێت، کە بەبەرنێوەڕاستی زاردەکەوێت و لەگۆکردندا( ئاوازدارە )ی گرژە.
2 – پیتی( یی / îy) بەئەلفبای لاتینی هەندێک تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەویش کاتێک دوو بزوێن لە دووی یەک هاتن. وە یەکێکیان پیتی( î ) بێت ئەوی دیکە بزوێنێکی تربێت ئەوجا( î ) یەکە دەگۆڕدرێت بۆ( y ) ئەمەش لەسەربنەمای ئەلفەبێتی گرێکی کە بە( ئیپسیلۆن : ipsilon) دەناسرێت. کە بەهای( I )ی هەیە لەهەندێک زماندا بۆ نموونە زمانی کوردی بە ئەلفبای لاتینی کاتێک کە پیتێکی بزوێن بکەوێتە پاش و پێشی( î ) یەوە دەبێت بە( y ). وەک
:: گایەک : gayek
:: موویەک : mûyek
:: گەلییەک gelîyek
3 – بەڵام بە ئەلفبای عەرەبی کە بکەوێتە دوایی وشەوە پێویست بە دوو خاڵەکەی ناکات بۆ دابنرێت.
: مراوی
: مهابادی
: ئەندازیاری.
بە هەموو ڕاناو یان جێناوەکانەوە دەڵکێت.
4 – لە ڕێنووسی عەرەبی بە چوار وێنە دەگورێت[ یـ ، ـیـ ، یی، ی].
5 – ئەم( ی) کۆتایی وشەکان لە چاوگدا بنەرەتییە(بەخشین، خزین، دڕین، فڕین، جمین) لەمەوە دەردەکەوێت(ی) لەئەو کارانەدا هی کەسی سێ هەمی تاک نیە. خۆ دەزاندرێت لە تێنەپەردا کەسی سێیەم تاک بەڕاناوەوە دەرناکەوێت، کە کارەکان لە ئایندەدا گەردان بکەین و دەبنە : | |
دەخزم | خزین |
دەفڕم | فڕین |
دەبەخشم | بەخشین |
دەدڕم | دڕین |
دەجم | جمین |
لە هیچیاندا ئەو( ی )ـە کە بزری پاشگر دەرنەکەوتووە. |
6 – دەنگی ( ی )ی هەندێک وشەی ئاڤێستایی لە قۆناخەکانی زماندا دوایی گەشەکردنیان بوونە بە( ج ). |
[ یەڤە _ یەو _ جەو _ جۆ] سەرنج بدەین کە ئێستاکەش بەدیالێکتی هەورامی بە( جۆ) دەڵێن(یەو) |
هەووەها وشەی جەژنە ئێستای زمانی کوردی لە( یەسنە، یەزنە) وەهاتووە |
(یاتووک) بووە بە( جادووک – جادوو). |
سەرنج بدەی(ت) یش بووە بە( د) بەڵام نەک لەهەموو پیتێکدا. |
7 – لە حیسابی ئەبجەدیدا( ی ) دەکاتە( 10، دەهـ).
8 – لە هەندێک وشەی کرمانجی باکوور وەک: زیندی لە کرمانجی ناوەڕاست دەبێت بە : زیندوو.
تێبینی |
ئەم گۆرانکاریە یان جێگۆڕکێ یەش یەکێکە لە دیاردەکانی زمانە هیندۆئەوروپییەکان |
:: دەنووسێ، بیدەیە.
:: بۆ دانەپاڵ و خستنەسەر
:: کتێبی من
لە موکریانێ بۆ بەندیواری بەدوای وشانەوە دەنووسێ وەکو :
ئەو پیاوەی.
ئەو کارەی.
جێناوی نادیار وەکو : بابی، خواردی.
بۆ هەندێ سەرچاوە بەکاردەبرێت وەک : دۆستی، برادەری.
بۆ : وەک : سابڵاخی، بارزانی.
وەک هەوای بەهار، کوردی کوردستان. داماوی موکریانی.
.
.
___________________
ی/Y: ن:
1 – [ کیمیـ] هیمایە بۆ یووتریوم.
2 – [ بیر] هیمایە بۆ دووەهەمین ژمارەی نەناسراو کاتێک یەکەمین ژمارە بە X دانرابێت.
3 – کوتراوەی یاردە.
4 – [ زیند] ی کرۆمۆسۆم/y – chromosome و x – chromosome .
.
.
__________________
ی/y: ئمـ: ڕێژەی : ناوی هەندێک خێزان و هۆز پیشان دەدات
:: زێباری
:: هەرکی
:: سورکی
:: تالەبانی
:: جەباری… هتد.
تێبینی |
ئەم پیتەی( ی) لە بنەڕەتدا بۆ زمانی« لۆلۆی – کاسی »دەگەڕێتەوە، کە لەکۆندا لە وڵاتی کوردان ژیاون و لە زمانانی خێزانی( سامی)دا ( و، وم) بەرانبەر بە( ی) ڕێژەییە. ئەگەرچی لەزمانی ئەمرۆی فارسیدا( ئی) هەیە، کە دا دەزاندرێت( ئی) کوردیش لەهی فارسی یەکەوە هاتووە. بەڵام وشەی ( لولوی) بەواتای مرۆڤێکی( لولو) دێت. ( بازی) بەواتای( بازوو) دێت. ئەو ڕاستی یە پێوەندی( ی)کوردیکە بە ڕەچەڵەک ئیلامی ڕوون دەکاتەوە. لەزمانی ئاکادی دا بە شێوەی( لولوپوم، بازووم) گووتراوە. |
پاشگرێکی ناوچەیییە و لە سابڵاغ و بۆکان دەگووترێت و واتای ناگۆڕێت.{ ناهید، ل، 709}.
:: لای هەلۆی بەرزەفڕی( بەرزەمژی) : واتا لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژ. لێرەدا بەرزەمژی حاڵەتی ئەوەی هەیە کە بڵێیین بابچین بۆ ( سابڵاغی)( سابڵاغێ) واتا بچین بۆ سابڵاغ.
.
.
___________________
ی/y: ئمـ: پرۆپۆزیشن ڕواڵەتی سەربەخۆی هەیە بەڵام واتای لە تەک ووشەی تردا دەردەکەوێت، لەمەدا هەموو ئەو ئامرازانە جودا دەبێتەوە کە ڕواڵەتی سەربەخۆیان نیە. وەک
: ( ی ) ناوی واتای لە ووشەی( جوانی )دا .
:: پیاوی ئازا. [ لێرە وەسفیە].
:: پەڕی مەل.[ لێرە ئیزافیە] .
:: پیاوەکەی تۆش ڕۆی.
:: جامانە سەرپۆشێکی ناقۆڵایە.
تێبینی |
ئارزی یان ئارزوو [ ی = و ] ئهم گۆرانگارییه پتر له نێوان دیالێکتهکاندا روودهدات. |
.
.
ئامرازی ڕێژەییە،
:: مرۆ بیارەیی.
دەکەوێتە نێوان سیفەت و مەوسووفەوە.
:: هەناری شیرین.
نیشانەی نێرێتییە ( ماسکۆلین :) ئەگەر بەسەرناوەوە بێت لە حاڵەتی تیاندا.
:: ملوو پەی شاری.
جێناوی لکاوی کەسی دووەمی تاکە ( یت).
وەک : تۆ مووسی.
دەڵکێت بە سیفەتەوە دەیکات بە ناوی مەعنەوی.
:: ژیر+ ی : ژیری.
یەکێکە لە نیشانەکانی مێیەتی هەر ناوێکی مێ
وەک : ئاوی، وەزی، ژەنی، کناچی.
پیتی ئیملایە دەبێت بەژێر بۆ پیتەکەی پێش خۆی.
:: قیڕە، جیهان.
دەچێتە سەر قەدی فرمان و دەیکات بە چاوگ.
وەک : وڕا+ ی+ وڕای. { وشەنامە، ل، 1116}
.
.