‌دەلاقە/delaqe: ن:[ ئەند]  ئاقشقه ( سنـ) په‌نجه‌ره‌ی دووده‌ریی( ده‌رگا)‌ : لە کۆندا، بە پەنجەرەی بچوونکیان گوتووە دەلاقە.

1 – بەرکاز( کباک)، تاقە، رەوەزنە، ڕۆچنە، کەلێن، کۆڵیتان، کولانە، لەپ : پەنحەرە و دەرکەی بچووک لەسەرەوەی دیوار لە نزیک میچی بۆ دووکەڵ و ڕووناکی.

2 – کەلێن، درزە، باكێش، بادگییر، باکەش، گڵوێنە : کونی گەورە لە دیوار.

ڕۆژنە
تاقچەشی
کولان کە
 پەنجەرە،
کڵاوڕۆژنە
كوله‌نگ
قوڵنگ
قوڵنە . عەرزی پێ هەڵدەکەنین
قوڵنگ”، نا… كوله‌نگ….
.
ئەوەندەی من بزانم نە پەنجەرە، نە کڵاوڕۆژنە و نە تاقچە، هیچ کامیان مانای دلاقە نادەن.

کڵاورۆژنە وەک لە ناوەکەیدا دیارە، لە سەر بان بوو وەک کڵاو لەسەر بان بۆ رووناک کردنەوەی ژوورەکە بوو و تەنیا بۆ ئەو ژوورانە بوو کە کەمتر شوێنی دانیشتن بوو.
تاقچە زۆرتر لە فارسی دەچێ واتە “تاقێکی بچووک” تاقیش ئەم دیو و ئەو دیوی دیوارەکە نیە. واتە لە ژوورەوە دروستی دەکەن بۆ دانانی شتومەک، بەڵام دیوی دەرەوە دیار نیە.
. کولانک لە لای ئێمە پێی دەڵێن “کوناوەجە”.
ئەوەش لەسەر بان دروست دەکرێ و تایبەرە بە ژووری چئشت لێنان، گەوڕ و گەلەخان، بۆ ژووری دانیشتن نیە.
کلاقە شووشەی پیوەیە. کلانگ شووشەی نیە و ئاوەڵەیە.
تاق
کڵاو ڕۆژنە
دەلاقە
پەنجەرە
هەوایی
جام
.
دەلاقە بەواتای پەنجەرەیە ،بەڵام لە کۆندا شوشە نەبووە هەر بەکراوەیی بووە ، پێدەچێت ئەو دەلاقەیە بە نایلۆن (دەڵق یان دڵق) داپۆشرابێ و ناوەکە لەوەوە هاتبێ
.
من دوێنێ شیکردنەوەیەکم لەسەر پەنجەرە دا. ئیمڕۆیش وێنەیەکیم داناوە. لای ئێمە پەنجەرە بە تەواوی لەگەڵ دلاقە فەرقی هەیە، ئەوسا کە دیوەخان بوو لە دێی ئێمە چەند ماڵ هەیانبوو، تەقریبەرن نیوەی لادیوارێکی دەگرت و درگای زۆری بۆ کردەوە هەبوو، بۆیە پێیان دەوت پەنجەرە واتە ٥ درگای بۆ کردەوە هەبوو ٥+ درە (پێنج درگا) درگاکە کورت کراوەتەوە و بوە بە “دەر” کە لە ئوتومبیلیشدا بەکار دێ دەڵێ: سێ دەرەیە، چوار دەرەیە یان دوو دەرەیە. واتە ئەوەندە درگای هەیە.
.
سوپاس کاک حامیدی خۆشەویست دەستەکانت خۆش بەداخەوە من ئەو شیکردنەوەی بەڕێزتانم بەرچاو نەکەوتوە ، بەڵام دەلاقە هەرچۆنێک بێت بە شوێنێکی کراوە لە دیواری ژورەکە یان خانوەکە دێت من بیستومە کاتێ یەکێک بەهەر هۆکارێک شرواڵەکەی یان کراسەکەی ئەدڕێت یان کونی تێدەبێت ئەگەر کونەکە گەورەو فراوان بێت دەڵێن یەک دەلاقەی گەورە لە کراس یان شەرواڵەکەی بووە ، یان لە شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی ناو شارەکاندا کاتێ دیواری نێوان ماڵەکان کون دەکەن بۆ ئاسانی هاتوچۆ بەو کراوانە دەڵئن دەلاوە ، دووبارە دەستت خۆش
.
سوپاس بەڕێز Kuri Mariam کولەنک بەو دەلاقەیە دەوترێت کە دوکەڵی ئاگردان دەباتەدەرەوە . لە لادییەکانی کوردستان کاتێ تەندور دروست دەکەن لە بنی تەندورەکەوە کونێکهەیە بە بۆری لە دەرەوە هەوا دەباتە ناو تەنورەکە بۆ گەشاندنەوە و بەباشی سوتانی ئاگرو پشکۆکان و پیی دەوتری (گڵوێنکە )
.
دەست خوەش مامۆستا بەکر. ئەم گوڵوێنە لە لای ئێمە “گڵوو”ی پێ دەڵێن. گڵووی تەنوور.
.
دەستی تۆ خۆش کاک حامید . بە بڕوای من ئەو لولەیە لە (گڵ) دروستکراوە وێنەکە بۆتە پاشگری و وشەکە بۆتە( گڵ وێنکە) بەواتای شێوە لولە
.
کوناوەجە ـ ڕۆچنە ـ دەربیچە 

.

.

_________________

دەلاقە/delaqe: ن:[ هـ] ماوە.[ ئینگـ : Gap]{ پەزیشکی، ل، 144}. 

.

.

.

.