ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
تـ ، ـتـ ، ت | T- t | T، t |
1 –
پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە زمانی كوردییدا | ||
1 – | خەتی بزماری | |
2 – | چوارەمین پیتە | بەئەلفبای ئارامی |
3 – | ئەلفبای پەهلەوی | |
4 – | چوارەمین پیتە | بەئەلفبای جیلوە |
5 – | هەشتەمین پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە ( ئاڤێستایی) |
6 – | بە ئەلفای ماسی سوراتی | |
7 – | بیست وشەشەمین پیتە | بەئەلفبای لاتینی |
8 – | بەئەلفبای( گرلیکی : رووسی) |
هاوێژی ئەم پیتە بە ئەم کلۆجە دەبێت | کەمێک دەم دەکرێتەوە، ددانە کان نیزیک جووت بوون دەبن، زار بەمەڵاشووی خوارەوە دەنووسێت. با دەرکردن لە قوورگەوە بۆ دەرەوەی دەم |
1- ئەم پیتە لە پیتە دەنگدارەکانە، فۆنێکێکی کپی هێزدارە.
:: تیر، تڕی، گۆتن، پەڕاستن، پاراستن.
2 – بە پیتی عەرەبی لە وێنەی ئەم پیتە پیتی(ب، پ) هەیە.
3 – بەچوار جۆر خۆدەنوێنێت (تـ ، ـتـ ، ـت ، ت)
:: تاڵ، ئەستێرە، بست، پەت.
4 – ناوی ئەم تیپە بە( تێ) دێتەگۆكردن.
.
.
________________________
ت/T ، t: ن:
1- بە گوێرەی ژمارەی ئەبجەدی دەکاتە(600).
2- (فەر) هێلی ئارا کە لەشێوەی ( T )ی لاتینی کە بۆ ڕاست کێشانی (90)ی گۆشەی پێ دەردەکرێت.
3- کورتکراوی ( T ) کە یەکسانە بە 1000 کیلۆ گرام.
4- کورتکراوەی (t ) کاتژمێرە.
.
.
__________________________
ت/T ، t: پ:[ ڕێز]
1 – ئەم پیتە گەڵێک جار گۆرانکاری لە (ت) بۆ (د) یان بە پێچەوانەوە : تات _ داد، ئاباد _ ئابات، دایەن _ تایەن، بژاردن _ بژارتن.
2 – ئەم پیتە گەڵێک جار گۆرانکاری لە(ت) بۆ (س) یان بە پێچەوانەوە : تێر _ سێر، بەترپێرێ – بەسترپێرێ.
3 – لە گەلێک ووشەدا دەسووێت بێ ئەوەی کە واتای ووشەکە تێک بدا یان بیگۆڕێت. :: دیتن _ دین، دەست _ دەس. بیست _ بیس.
.
.
_______________________
ت/T ، t: جێنـ:
1 – جێناوی پێكەوە لكاوی دووهەم كەسی تاك( خستنەسەر : ئیزافی) تۆیە.
: کاڵاکەت.
: منداڵەکەت.
: بۆ نەهاتیت؟.
: دایکت.
: کاکت.
: پەرتووکەکەت
: نامەکەت.
2 – جێناوی پێکەوە لکاوی دووهەم کەسی تاک (تەواوکەری).
:: پێمدایت.
:: لێمدایت.
3 – تۆ، تە، ئەتۆ، بۆ (نێرانە)، تیا، تۆ، تە، ئەتۆ بۆ (مـێیانە).
.
.
________________________
ث / TH/ Q : ئەم تیپە ئاڤیستایی یە تەنها بە گۆکردن لە شێوەزاری هەورامی ماوەتەوە.
.
.
.