‌ستران ¹ /stran: ن:[ مۆسیقا] ئەستران، گۆرانی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 412} 

:: وەک ڵاوک و قام( مەقام). 

  تێبینی
  سەرنجی لەم ووشەیە بدەین لە نێوان ستران و سترین، ڕەگی هەردووکیان دەبێت بە ستر. ستر( سترد( ژەنگار)، ستردە( ئامێدی)) لە شێوەزاری کرمانجی باکوور دا بە واتای پەیژە یان نەردیوان دێت.

  مەبەست دەبێتە پەیژاندن، واتا بڵندکردن و نوێکردنی چینەکانی دەنگ لە کاتی چڕیندا. 

سترانبێژ/stranbêj: نفا:[ مۆسیقا][ ستران + بێژ] ئەستران بێژ، دەنگبێژ، گۆرانیبێژ: کە سێک کە گۆرانی بڵێت.

‌سترانبێژان/stranbêjan: کتپ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆتن، گۆرانی ووتن.

‌سترانبێژی/stranbêjî: نچ:[ مۆسیقا][ سترانبێژ+ ی]  گۆرانیبێژی.

‌ستراندن/strandin: کتپ:[ کباک][ مۆسیقا] [ disitrîne , bisitrîne]  

1 . گۆرانی گوتن، ئاوازخوەندن.

‌2 . شێلانی هەویر. { هەمبانەبۆرینە، ل، 412} 

سترانڤان/stranvan: ن:[ مۆسیقا][ کباک] گۆرانیبێژ.

‌سترانڤانی/stranvanî: نچ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆرانی.

‌سترین/strîn: ن:[ مۆسیقا][ کباک، باد] ئەسترین : گۆرانی گووتن.{ گیو، ل، 589}. 

.

.

_________________

‌ستران ² /stran: ن: [ ناڤ] ناوە بۆمنداڵی نێرینە.

.

.

__________________

‌ستران  ³ /stran: ن: [ باڵ] باڵندەیەکە خاڵ خاڵە ، لە چۆلەکە دەچێت ، تۆسقاڵیک گەورەترە ، گۆشتی دەخورێت، بە کۆمەڵ گەرمێن و کوێستان دەکەن.

.

.

.

.